لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی لە کابول ١٦ کەس کوژران و بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی لە کابول ١٦ کەس کوژران و بریندار بوون

 

لە ناوچەی شیعە نشینی ڕۆژئاوای کابول هێرشێکی تیرۆریستی ڕوویدا، کە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

"خالید زادران"، وتەبێژی فەرماندەیی ئاسایشی تاڵیبان لە کابول ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 14 کەسی دیکەش برینداربوون. 

پێویستە بگوترێ، كە ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی دەشت بەرچی سەر بە قەزای ٦ی ئەمنی شاری کابول بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراو ڕوویداوە و هەروەها بریندارەکان دەست بەجێ گواستراونەتەوە بۆ نزیكترین نەخۆشخانە لە كابول. 

تا ئێستا هیچ گروپێک و لایەنێك بەرپرسیارێتیی لە ئەستۆ نەگرتووە

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top