لە کەمپێکی پەنابەران هەزار خێمە ئاگریان گرت

لە کەمپێکی پەنابەران هەزار خێمە ئاگریان گرت

 

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی پەنابەرانی ڕۆهینگیا لە ناوچەی کۆکس بازاڕ لە بەنگلادیش، ١٠٤٠ خێمە بوون بە خۆڵەمێش.

ئاتیش چاکما، جێگری بەرپرسی بەشی ئاگرکوژێنەوەی کۆکس بازاڕ، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: کە تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەی ٨ کراون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

محەممەد ڕەزوان خان، موسڵمانێکی ڕۆهینگیا کە کەسوکارەکەی بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، گوتی: سەرەتا راگەیەندرا، کە زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ خێمە سووتاوە و نزیکەی 6 هەزار پەنابەریش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

ناوبراوهۆکاری ئەم ڕووداوەی بە تێکدەر وەسف کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەشێک لە گروپە یاخیبووەکانی میانمار هەوڵی دامەزراندنی دەسەڵات دەدەن لە کەمپەکانی پەنابەران.

هەروەها سەمسوود دۆزا، جێگری کۆمیساری فریاگوزاری و گەڕانەوەی ئاوارەکان ڕایگەیاند، شوێنی ڕووداوەکەیان پشکنیوە و کار لەسەر دابینکردنی شوێنی حەوانەوە و خواردن و جلوبەرگ بۆ ئاوارەکان دەکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top