فەرماندەیەكی باڵای حیزبوڵڵا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا

فەرماندەیەكی باڵای حیزبوڵڵا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا

 

یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی مەیدانی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژرا.

بەگوێرەی کەناڵی  TV LBCI ، ئەم فەرماندەیە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی خەربە سالم کە دەکەوێتە جوبی لوبنان کوژراوە.

لەم ڕاپۆرتەدا زانیاری لەسەر ناوی ئەم فەرماندەیە نەخراوەتەڕوو.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان پێشتر بڵاویکردەوە، كە ئۆتۆمبێلێک لە خەربە سالم لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.

تا ئێستا بەرپرسانی حیزبوڵڵا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم هێرشە نەداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top