ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن بۆ ١٨٠ کەس زیادی کرد

ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن بۆ ١٨٠ کەس زیادی کرد

 

 

 

ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای ئیشیکاوا لە ڕۆژئاوای ژاپۆن گەیشتە ١٨٠ کەس.

پارێزگاری ئیشیکاوا لە ژاپۆن ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییە لەم پارێزگایە و کەنارەکانی نیمچە دورگەی نۆتۆ بۆ ١٨٠ کەس زیادیکردووە.

بە پێی ئەم ڕاگەیەندراوە، زیاتر لە ٢٨ هەزار کەس لە سەرانسەری پارێزگاکە لە پەناگەدان و سێ هەزار و ٣٠٠ کەسیش بەهۆی داڕمان و خراپ بوونی ڕێگاوبانەکانەوە گیریان خواردووە.

لە کاتێکدا پشووی ناوەڕاستی ساڵ لە ژاپۆن کۆتایی هاتووە و خوێندن لە قوتابخانەکان دەستی پێکردووە، ٨٠ قوتابخانە لە پارێزگای ئیشیکاوا ناتوانن دەست بە چالاکییەکانیان بکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top