زۆیا بە (سینەم و شینۆکێ) دەگەڕێتەوە

زۆیا بە (سینەم و شینۆکێ) دەگەڕێتەوە

دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان لە كاری هونەری، خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژئاوای كوردستان زۆیا نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە.

(سینەمێ و شینۆكێ) نوێترین كاری هونەریی زۆیایە كە لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، كە تێكست و ئاوازەكەی فۆلكلۆرە، لەزگین خالید كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردووە و لە دەرهێنانی ئازاد میدییە.

زۆیا بە (سینەم و شینۆکێ) دەگەڕێتەوە

سەبارەت بەم گۆرانییە زۆیا لە لێدوانێكیدا بۆ گوڵان گوتی: «من عاشقی هونەری ڕەسەن و فۆلكلۆری كوردیم، پێشتریش لە بەرهەمەكانمدا چەندین گۆرانیی فۆلكلۆریم پێشكەش كرد، لە داهاتووشدا گۆرانیی فۆلكلۆری دیكەش پێشكەش دەكەم، گۆرانیی سینەم و شینۆكێ، دوو گۆرانیی فۆلكلۆرین كە پێشكەشی جەماوەرەكەمیان دەكەم، و بەردەوامیش دەبم لەسەر ئەم ڕێچكەیە، چونكە فۆلكلۆر و گۆرانییە ڕەسەنەكان دەروازەیەك بوون بۆ من لە مەیدانی هونەردا.

زۆیا لە ساڵی (١٩٨٦) لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان لە دایك بووە، لە تەمەنی (١٢) ساڵییەوە دەستی بە كاری هونەری كردووە و لە سەرجەم چالاكییەكانی قوتابخانەكادان بەشداریی كردووە، بۆ یەكەمجار لە ساڵی (٢٠٠٣) بە شێوەیەكی فەرمی لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا گۆرانیی گوتووە، لە ساڵی (٢٠٠٦) یەكەم بەرهەمی خۆی بڵاو كردووەتەوە بە ناوی (چاڤێ تە) سێ گۆرانیی ئەو بەرهەمەشی كلیپ كردووە، لە ساڵی (٢٠١٠) بەرهەمێكی دیكەی تۆمار كردووە بە ناوی (هێڤی مە) لەم بەرهەمەشدا چەندین كلیپی بۆ گۆرانییەكان كردووە.

Top