فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چەند شوێنێكیان لە باشوور لوبنان بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چەند شوێنێكیان لە باشوور لوبنان بۆردومان کرد.

 

 

 

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ١6ی کانوونی دووەم، چەند شوێنێكیان لە باشووری ئەو وڵاتە بۆردومان کردووە.

لە درێژەی ئەو هێرشانەدا نەک هەر وادی سلوکی کە یەکێکە لە پێگەکانی گرووپی حیزبوڵڵا ، بەڵکو گوندەکانی هۆلا و عەیت ئەلشەعبیش کرانە ئامانج.   

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر کوژراوەکان و ئەگەری بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە. 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە زۆربەی دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە. 

لە سەرەتای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەر و سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ناوچە سنوورییەکانی لوبنان و ئیسرائیل چەندین جار لەلایەن ئیسرائیل و گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانەوە کراونەتە ئامانج. 

ئەمە توندترین ململانێیە لە دوای شەڕی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top