لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق دوو بەرپرسی باڵای ئێران کوژران

لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق دوو بەرپرسی باڵای ئێران کوژران

 

کەناڵی هەواڵی سدا و سیمای ئێران بە زمانی عەرەبی کوژرانی دوو بەرپرسی پلە باڵای ئەم وڵاتەی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق ڕاگەیاند.

ئەلعالەم، کەناڵی هەواڵی تەلەفزیۆنی ئێران بە زمانی عەرەبی، هەواڵی "کوژرانی ٢ ڕاوێژکاری باڵای سەربازی ئێرانی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا" بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا بڵاوکردەوە.

بە پێی ئەم کەناڵە هەواڵییە، لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری دیمەشق، دوو بەرپرسی باڵای ئێران کوژراون.

لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە میدیاکانی  ئێران باس لەوە دەکەن، کە ئەوئەفسەرانەی لەم بۆردوومانەدا کوژراون، "فەرماندەی هەواڵگریی سوپای قودسی سوپای پاسداران و جێنشینەکەی" بوون لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پایتەختی سوریا.

دەسەڵاتی فەرمی و سپای پاسدارانی ئێران تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو هەواڵە بڵاوکراوە نەداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top