مەسعوود جەعفەری بە (بەهەشتی خراپكاران) ڕكابەرێتی بە دەستهێنانی خەڵاتەكان دەكات

مەسعوود جەعفەری بە (بەهەشتی خراپكاران) ڕكابەرێتی بە دەستهێنانی خەڵاتەكان دەكات

لە سەروبەندی یەكەمین نمایشی فیلمی سینەمایی (بەهەشتی خراپكاران) لە چل و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر، پەردە لەسەر وێنە فۆتۆگرافییەكانی ئەم بەرهەمە سینەماییە لادرا.

بەهەشتی خراپكاران (Paradise of criminals) نوێترین فیلمی درێژی سینەمایی سینەماكاری ناوداری لوڕ (مەسعوود جەعفەری جەوزانی) لە بەرهەمهێنانی (فەتحوڵڵا جەعفەری جەوزانی و عەلی قائیم مەقامی) لە یەكەمین نمایشی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی (سەودای سیمورغ) لە چل و دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەویی فیلمی فەجر دەچێتە سەر پەردەی سینەما و وێنەكانی (عەلی نیك ڕەفتار) لە فۆتۆگرافەرانی سینەمای ئێران، بۆ بەشداریكردن لەم بۆنە و ڕووداوە هونەرییەدا و بە ئامانجی ئاشناكردنی بەردەنگەكان و بینەران لەگەڵ ئەم بەرهەمە سینەماییە بڵاو كراوەتەوە.

مەسعوود جەعفەری بە (بەهەشتی خراپكاران) ڕكابەرێتی بە دەستهێنانی خەڵاتەكان دەكات

لە فیلمی (بەهەشتی خراپەكاران)دا ژمارەیەك لە ئەكتەرە بەناوبانگەكانی سینەمای ئێران لەوانە (ئەمیر حوسێن ئارمان، لادن مستەوفی، سەحەر جەعفەری جەوزانی، پژمان بازغی، حەمید گودەرزی، ڕەزا یەزدانی، بێهنام تەشەكور، هومەن بەرق نەوەرد، حیسام مەنزوور، ڕەزا شەفیعی جەم، فەریبا موتەخەسس، فەخرەدین سەدیق شەریف، ئیسماعیل خەلج، عەلیڕەزا جەلالی تەبار، محەمەدڕەزا هاشمی، سوهەیل بەرخورداری، حەمید موتەقی، فەتحوڵڵا جەعفەری جەوزانی، مەهدی میهریار و جەواد تووسی) ڕۆڵیان گێڕاوە و هەروەها لەم بەرهەمە سینەماییەدا (ئەفسانە بایگان و فەرهاد قائمیان) بە دەورگێڕانی خۆیان ئامادەیی و بەشدارییەكی فەخری و شەرەفمەندانەیان هەیە.

پوختەی چیرۆكی ئەم فیلمە باس لە كەسێكی نووسەر و گەنج دەكات كە چالاكی بواری كرێكارییە، بە شێوەیەكی نەخوازراو و بەبێ مەبەست دەبێتە دیلی پیلانەكانی تاوانباران و خراپكاران».

مەسعوود جەعفەری بە (بەهەشتی خراپكاران) ڕكابەرێتی بە دەستهێنانی خەڵاتەكان دەكات

بەشێك لە ستافی فیلمی سینەمایی بەهەشتی خراپكاران بریتین لە: دەرهێنەر (مەسعوود جەعفەری جەوزانی) بەڕێوەبەری وێنەگرتن (ئەمیر كەریمی) مۆنتاژ(مەهدی حوسێنی وەند) مۆسیقا (فەردین خەلعەتبەری) سیناریۆ(مەسعوود جەعفەری جەوزانی، فەرید موستەفەوی) دیزاینەری شانۆ و جلوبەرگ (ئەسغەر نەژادئیمانی) دیزاینەری ڕوخسار و ماكیاژ (مەهین نەویدی) دیزاین و تێكەڵكردنی دەنگ (سەید مەحموود موسەوی نەژاد) تۆماری دەنگ (ئارش بروومەند) جیلوە و كاریگەرییە تایبەتەكانی مەیدانی(ئارش ئاقابەیك) جیلوە و كاریگەرییە بینراوەكان (كامیار شەفیع پوور) بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان (بەهزاد هاشمی) وێنەگری فۆتۆگرافەر (عەلی نیك ڕەفتار) یاریدەدەرانی دەرهێنەر (عەلی میهرئاسا، مەهدی حاجی یوسف، پارسا هاشمی) بەڕێوەبەر و ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن (مەنسوور جیهانی) لە بەرهەمهێنانی دامەزراوەی سینەمایی فارابی و كۆمپانیای سینەمایی جەوزان فیلم، بەرهەمهێنەران(فەتحوڵڵا جەعفەری جەوزانی، عەلی قائیم مەقامی).

Top