بارەدۆخی ئێستای ناوچەکە چی لە کورد دەخوازێت ؟

بارەدۆخی ئێستای ناوچەکە چی لە کورد دەخوازێت ؟


ئەوەی ئێمە دەیبیین و لەم لاو و لەو لاوش باسدەکرێن ئەوەیە کە پەیوەندی ئەمریکا و ئێران زۆر ئالۆز و خراپن کە گەشتووتەوە ئەوەی هێرش بکەنە سەر یەکتری ، دوا هێرشیش چەند رۆژێک پێش ئێستا بوو کە سوپای پاسدارانی ئێران لە ئوردن کردە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا کە بە هۆیەوە کۆژراو و بریندارانی سەربازانی ئەمریکای لێ کەوتەوە، ئەمەش وای کرد کە لە ناوخۆی ئەمریکا پەستانێکی زۆر بخرێتە سەر جۆ بایدن کە بێ دەنگ نەبێت بەرامبەر ئەم هێرشانە پێوویستە ولام بدرێنەوە ، ئەمریکا هەمیشە پەلاماری ئێران و ئەو هێز و لایەنانە دەدات کە لایەنگر و پشتیوانی ئێرانن ، بە تایبەتی لەو کاتانە کە هێزەکانیان دەکەنە ئامانج ، هەروەها ئێرانیش پەلاماری ئەو هێز و ناوچانە دەدات کە لایەنگری ئەمریکان ، بە تایبەتی لە لایەن ئەو هێزانەی هێرش دەکرێت کە لە عێراق جێگیر کردوون ، پرسیار لێرەدا ئەمەیە بۆچی ئەمریکا بێدەنگە لە بەرامبەر کۆژران و بریندار کردنی سەربازەکانی ، لە کاتێکدا هەموویان چاوەرێ بوون کە لە ناوخۆی ئێران بدات ؟ ‎من پێم وایە ئێستا جۆ بایدن دەیەوێ بە بەردێک چۆلەکەی زۆر بکۆژێت لە لایەک بە هۆی ئەو پەستانە زۆرەی کە لە سەریەتی دەبێت لە ئێران بدات و لە لایەکی تر جۆ بایدن سێ پێشنیاری بۆ محمد شیاع سودانی کردووە !!

‎یەکەم : دەبێت عێراق خۆی لە هێزەکانی سەر بە ئێران خاوێن بکاتەوە ، یانیش دەسوەردانی ئێران لە ناوخۆی عێراق کەم بکات.

‎، دووەم : عێراق لە ئەگەری جێ بە جێ نەکردنی خاڵی یەکەم ئەوا ئەمریکا لە هێزەکانی سەر بە ئێران دەدات کە لە ناوخۆی ئەو ولاتەن .

سێیەمیان : پێوویستە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێنەوە .

* گۆمانی تێدا نییە ئەمریکا لە ئێستاوە مانەوەی خۆی لە عێراق مسووگەر کرد.

سەرەرای ئەوەش عێراق دوای رژێمی پێشووی هیچ ئیدارە و پرەنسیپێکی دەوڵەتداری پێوە بە دی ناکرێت ، لاوازە لە هەمبەر ئەو بارەدۆخ و هەلۆمەرجانەی کە دێنە پێش و ناتوانێت خۆی بە بێ زەرەر لێ دەرباز بکات ، بە تایبەتی لەم دوایانەدا جیاوازی مەزهەب و نەتەوە بە تەواوەتی عێراقی بەرەو قوناغێکی تەواو لەت لەت بوونەوە بردووە ، هەر ئەمەشە وای کردووە کە ببێتە رێگا خۆشکەرێک بۆ ولاتانی دەوروبەر تاوەکۆ دەست وەربدەنە کاروباری ناوخۆی سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسی و سەربازی و ئەمنیش لە عێراق ، بۆیەش سەرۆک وەزیرانە یەک لە دوایەکەکانی کە لە ۲٠٠۳ بە دواوە هاتوونەتە سەر کۆرسی نەیان توانیووە خۆیان لە بەرامبەر بریارە قورسەکانی ولاتدا تاقی بکەنەوە ، چۆنکە بە هۆی ئەو دەستە بە هێزە دەرەکییەی کە سەرتاپای عێراقی تەنیووە ، تەنانەت کۆنتروڵی تەواوی بریارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە ، بگرە سەرۆک وەزیرانەکانی عێراق ئەوەندە لاواز بوون لە ئاست ئەو دەستە دەرەکییە کە زۆر جار بریارەکانی هەتا پێش دەرگای خودی سەرۆک وەزیرانەکە ناروات ، بە تایبەتی ئێران کە بەردەوام خۆی زاڵ کردووە بە سەر بریارە حۆکمرانییەکانی عێراق ، وە هێزەکانی خۆی لە عێراق جێگیر کردووە و هەر بە هۆی ئەوانیشەوەیە ئێستا عێراق لە بارەدۆخێکی ئالۆز و هەستیاردا گۆزەر دەکات بە هەرێمی کوردستانیشەوە ، چۆنکە ئەویش هەرێمێکی دەستوری و یاساییە لە عێراق ئەوەی بەسەری عێراق بێت ئەویش لێ بەدەر نابێت ، بۆیە محمد شیاع سودانیش بۆ پاراستی عێراق سێ پێشنیاری بۆ ناوخۆی عێراق کردووە !!

‎یەکەم : پێوویستە هەموو هێزەکانی سەر بە ئێران کە لە دەرەوەی دەسەلاتی عێراقن ولات بە جێ بهێلن ، عێراق نابێت بکرێتە مەیدانی ململانێ ولاتانی دەرەکی .

‎دووەم : پێوویستە هەموو لایەنەکانی عێراق خۆیان بکەنە یەک هەڵوێست نەهێلن عێراق بەرەو شەریێک هەنگاو بنێت کە پەیوەندی پێوە نییە .

سێیەم : گەر ئەو هێزانە عێراق جێ نەهێلن ئەوا دەست لە کار
دەکێشمەوە .

بۆیە بە هۆی ئەو بارەدۆخە کە ئێستا لە ناوچەکە گۆزەر دەکات کە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراق و ساحەی سیاسی ناوچەکە ، گۆمانیش تێدا نییە هێزەکانی ئێران لە داهاتوودا باشور دەکەنە ئامانج وەک ماوەکانی رابردوو ، وە بۆ تێپەربوونی هەر بارەدۆخێکی ناخۆش و ئالۆز پێوویستە تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەوێنی یەکرێزی و یەکگرتوویی و برایەتی لە نێوان خۆیاندا بەرهەم بێنن ، تاوەکۆ بتوانن بەرنگاری ئەو پەلامار و تەحەدییانە بوەستنەوە کە لە داهاتوودا لە لایەن نەیارەکانی دەکرێتە سەر و ئەمە جگە لەو بەهانەیانەی کە لە ناوخۆی عێراقیش بە کورد و هەرێمی کوردستان دەگیرێت ئەوە هەر باس ناکرێت و بەردەوامیان دەبێت ، ئەو سێ دەوڵەتانەی کە لە سەرەوە ناوم هێناون بە تورکیاشەوە مێژوویەکی تاڵی لە نوسینی لاپەرە تاریخییەکانی کوردا هەیە ، هەمان ئەو بیر و فکرانەی پێشوو ئێستاش لەگەڵی دابێت لە بەرامبەر کورد و هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و لە مێشکیان هاتووچۆ دەکات ، ئێستا ئەگەر بێتوو ئەم ململانێیەی نێوان ئەمریکا و ئێران بگاتە رادەی هێرشکردن گۆمانی تێدا نییە کورد بە بێ زەرەر لێ دەرباز نابێت باجی قورس دەدات ، بۆیە ئێدی کاتی ئەوەیە ئەنفال و کیمیاباران و ئاوەرەیی و سوتاندنی گۆند و برسیکردن .... بکەنە هەوێنی یەک بریاری خۆیان وە گشت ئەو ناکوکی و کێشمەکێشمەی کە لە ناوخۆ هەیە وەلا بنێنن و بکەنە پردێک بۆ دەرباز بوون بۆ هەر ئەگەرێک کە لە داهاتوو دێنە پێشی ئەم گەڵە مەزلۆمە .

Top