سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە (12ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبوزەبی پایتەخت، لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی سێ سەربازی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیمارات گەیاند.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

Top