‎سیاسەت بە تەختە فری ناکرێت !!

‎سیاسەت بە تەختە فری ناکرێت  !!

‎یەکێتی دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوو بۆ دواخستنی ‎ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هیچ نەما لە بەرامبەر کورد و پارتی بە تایبەتی نەکات ، هەرچی نەوتە رادەستی بەغدای کرد ، هەرچی ملیشیایی شیعەیە هێناویەتی بۆ سلێمانی ، هەرچی هێرشی سەر هەولێر هەن ئەوان چاوساغیان بۆ دەکرد ، تەنانەت هەوڵیداوە بەغدا پارەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێرێ ، ئەمانەی بەس نەبوو ئەم جارە بە پێکهاتەکانەوە گرتووە بە سکالای ئەوان دادگای فیدراڵی عێراق کورسی پێکهاتەکانی بە نادەستوری هەژمار کردو و نەهێشت .

‎پرسیار لێرەدا ئەمەیە ئایە لەمەدا پارتی براوەیە یاخود یەکێتی ؟

ئەگەر هەڵبژاردنەکانی خۆلی پێشوو وەک نموونە بۆ ئەم
پرسیارە وەربگرین کە هەر یەک لە پارتی چل و پێنج کورسی و یەکێتی بیست و یەک کورسی لەم هەڵبژاردنە بە دەستی هێنا بوو ، پارتی بە چل و پێنج کورسی و یازدەی پێکهاتەکان ئەوە بووە پەنجا و شەش ، لێرەدا ئەگەر پارتی زۆرینە و کەمینەی بە پێوویست و گۆنجاوی زانیبا ئەوا دەیتوانی لە پەرلەمان هەر برگە و ماددە و یاسا و پرسێک بە زۆرینە تێپەرێنێ و ئامادە بوون و نەبوونی حزبەکانی تر هیچ لە مەسەلەکە نەدەگۆرا ، بەلام پارتی لە ماوەی ئەو خۆلەدا نەک رێژەی زۆرینەی پەرلەمانی بەکار نەهێناوە ، بگرە لە هیچ کات و شوێنێک نە پەرلەمانتارانی پارتی و نە ئەندامێکی سەرکردایەتی باسی لە زۆرینەی نەکردووە ، بەلکۆ هەمیشە پارتی کە خۆی بە داکۆکیکاری پرسە نیشتیمانی و نەتەوەیەکانی زانیووە بەردەوام هەوڵیداوە لەگەل سەرجەم لایەنەکان لە گشت پرسەکان بە گفتۆگۆ و دیالۆگ و ئامادە بوونی هەموو ئەحزابەکان بەشداریان تێدا هەبێت بێ ئەوەی بیر لە زۆرینە و کەمینە بکرێتەوە ، کەواتە پارتی کورسی پێکهاتەکانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارنەهێناوە هەتا هەوڵ بدەن نەهێلن ، بۆیە پارتی براوە بووە یەکێتی دۆرا .

‎ یەکێتی بۆ تەواوی ناوخۆ و جیهان دەرخست کە کە باوەری بە پێکەوە ژیان و فرە نەتەوەیی و مەزهەبی نییە ، ئێستا بە چ ئابرۆیەک ئەوان داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن کە پێکهاتەکان لەوێ بوونیان هەیە ، تەنانەت ئێستا لە جیهان پێکەوە ژیان لە زۆربەی ولاتان سەرچاوەی ئارامی و ئاشتی و پێشکەوتنی هەر ولاتێکە , تەنانەت لە رووی دبلۆماسیشەوە گەر پێکەوە ژیان لە ناو ولاتێک بەرجەستە کراو بێت گۆمانی تێدا نییە پێگەکەی لە ولاتێکی تر گرنگترە کە ئەمەی لە لا گرنگ نەبێت ، هەر بە هۆیەوەیە هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆرە کە کلتۆری یەکتر قەبووڵکردن و پێکەوە ژیانی گشت پێکهاتەکانی هەڵگرتووە ، بەلام یەکێتی بەم کارەی ئەم یەکتر قەبووڵکردن و پێکەوە ژیانەی خستە چوار چێوەیەکی تەواو گۆماناوی و پرسیارەوە ، ئاشکرایان کرد کە تاکە حزب کە سەرچاوەی کلتوری پێکەوە ژیانە لە هەرێمی کوردستان تەنها و تەنها پارتییە ، کەواتە لە مەشدا پارتی براوەیە .

‎ پێشتر پارتی تەنیا بە قسە ئاشکرای کردبوو کە داکۆکیکاری مافی پێکهاتەکانە لە هەرێمی کوردستان ، بەلام لەمە بە دوا پارتی گەر لە پشکی خۆی دەسەلات و بەرپرسیاریەتی بە پێکهاتەکان بدات ئەو کات بە کردار و راستەوخۆ بۆ تەواوی ناوخۆ و جیهان دیاردەبێت کە پارتی باوەری تەواوی بە پێکەوە ژیان و ماف و خواستی پێکهاتەکان لە ناوخۆی حزب و هەرێمی کوردستان هەیە ، هەمیشە پارێزگاری لە مافەکانیان کردووە و دەکات ، دووبارە یەکێتی بەم کارەیان سەلماندی کە ئەوەی لە پارتی نزیک بێت قەد هەست بە بێ دەسەلاتی ناکات ، کەواتە لەمەشدا پارتی هەر لە پێشترە .

هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق کە لە پشکی یەکێتییە گەر بێتوو هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر ئەم بریارەی دادگای فیدراڵی نەبێت و رێگری لێ نەکات ئەو کات بۆ هەمووان روون و ئاشکرا دەبێت کە یەکێتی پۆستێکی گرنگی عێراقی بە دەستەوەیە گەر لە پێناو زامنکردنی مافی گشت پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە کار نەهێنێت ئەو کات نەبوونی لە هەبوونی باشتر دەبێت ، بەمەش یەکێتی لە داهاتوودا باجی ئەم سامتبوون و بێ هەڵوێستەی ئێستای سەرۆک کۆماری عێراق بەرامبەر بە مافی پێکهاتەکان دەدات ، لەمەشدا پارتی هەر براوەیە .

ئەم کارەی یەکێتی ئەوەشی نەشاردەوە کە حزبەکەیان دژی جێ بە جێ کردنی دەستورە لە گشت پرسەکاندا ، چۆنکە لە دەستوری عێراقدا مافی پێکهاتەکان پارێزراو کراوە ، ئەوەی کە عێراق بۆی نەدە چووە سەر بەرامبەر هەرێمی کوردستان ، یەکێتی لە پێناو بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی حزبەکەی بۆی بردە سەر ، تەنانەت چی دیکە نابێت گلەیی لە عێراق بکەین کە دەستور جێ بە جێ ناکات ، چۆنکە عێراق بەدرێژایی مێژووی ئەوەی نەشاردوتەوە کە لە هەموو روویێکەوە دژی هەرێمی کوردستانە ، کەواتە عێراق خوا خوایتی لە ناوخۆی هەرێم حزبێک بەهانەیەک بە دەستی ئەوان بدەن تاوەکۆ دژی هەرێم بە کاری بهێنن ، بۆیە یەکێتی بەم کارەی بەهانەی دایە دەست و عێراقیش هەڵەکەی قوستەوە ، ئەمەش هەر لە بەرژەوەندی پارتییە .

‎ یەکێتی دیارە لەوە بێ ئاگایە کە نەهێشتنی کورسی پێکهاتەکان کاریگەری نەرێنی لە سەر ئەندام و لایەنگر و سەرکردایەتی خودی یەکێتی دروست دەکات ، چۆنکە بەم کارەیان بە ناراستەوخۆ دانی نا بە دۆران و شکستی حزبەکەیان بەرامبەر پارتی و تەنانەت بەم کارەیان دانینا بە فەشەلی سیاسی خۆیان لە پرۆسەی سیستەمی سیاسی و ئیداری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ، کەواتە لەمەشیان هەر پارتی براوە بوو .

‎ یەکێتی پێویستە ئەوە بزانێت سیاسەتکردن پێوویستی بە عەقلێکی کاملە نەک ئەمەی کە یەکێتی دەیکات کە بە جۆرێکە هەم تەختە فرییە ، هەم سیاسەتێکی هەرزە کارانە و گالتە پێکردنە ، چۆنکە جیاوازی کورسی پارتی و یەکێتی بە جۆرێکە ناتوانی بلێی یەکێتی رکابەری پارتییە یان بەدیلی پارتییە لە بەر ئەوەی جیاوازیان ئەرد و ئەسمانە ، لێرەشدا پرسیار ئەوەیە ئەگەر بێتوو پارتی هیچ فەراغێکی نەبێت سەرووی پەنجا کورسی بێنێت یان هاوپەیمانی لەگەل حزبەکانی تری هەرێم پێک بێنێت ئەو کات حزبە تەختە فرەکە چ قسە و هەنجەتێکیان دەبێت ؟

Top