پێکهاتەکانی کوردستان و مومارەسەکردنی خواستە سیاسیەکانیان

پێکهاتەکانی کوردستان و مومارەسەکردنی خواستە سیاسیەکانیان

هەموو ئەوانەی سەرودەری دونیای سیاسەت دەکەن و تێگەیشتنیان بۆ سیاسەت هەیە، هەوڵدەدەن بۆ گەیشت بە خواستەکانیان پەنا بۆ دیموکراسی ببەن ، لەکاتێکدا مەترسییەک لەبەردەم خواستی خۆیان دەبینەوە، هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە دەست بۆ هەموو لایەک دەبەن، هەتا خواستەکانیان نەکەوێتە مەترسییەوە و دادگاکان دەکەنە سەنگی مەحەک بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان، بەڵام کام دادگا ئەو دادگاییەیی تێیدا دەستەبەری نادادی دەکات و کەمینەیەک بێ بەش دەکات لە مومارەسەکردنی سەرتاترین مافی کە هەڵبژاردن و چوونە ناو پڕۆسەی دیموکراسییە، هەتا بەرگری لە مافەکانی بکات ، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کە "٣٣" ساڵە ئەم پێکهاتە ئەتنی و نەتەوەیییانە لە حوکمڕانیدا هەموو مافە یاسایییەکانیان دەسەتەبەر بووە .
لەم هەرێمی کوردستانەی کە خاوەن ئەو جوگرافیا بەرچاوەی ناوچەکەیە کە بەبێ خواستی خۆی لکێنراوە بە وڵاتێکەوە کە ناوی عێراقە و جیاوازتر لە عێراق هەوڵی بەرچاوی لەگەڵداون لە پێکەوەژیانی ئایینی و لە بڕیاری سیاسیدا بەشداری پێکردوون ، خواستی ئەو وڵاتەش هەتا ئێستا نەک لەسەر پێی خۆی نەوەستاوە بەڵکو دارشەقی دەرەکی لەژێر باڵیدایە و هەرکات یەکێک لە دارەکان کەوت دەکەوێتە پەلەقاژەی مەرگ و هانا بۆ پاڵپشتییەکانی دەبات هەتا بەهانایەوە بچن ، پرسیارێکی جەوهەری دێتە پێش و دەپرسین لە نێوان دوێنێ دیکتاتۆریەت و ئەمڕۆی بەناو دیموکراسی لەم وڵاتی دەسکەلایەدا چ گۆڕانێک دروست بووە، جگە لە ڕتوشکردنی دیکتاتۆریەت و بڕینی پارچە قوماشێک بە پەیکەرێکدا کە ناویان لێناوە دیموکراسی لە جەوهەردا هەمان ئەو خواستەیە ڕژێمە یەک لەدوایی یەکەکانی عێراقی عروبە بەسەریدا سەپاندووە .
هەموو ئەوانەی نەخشە ڕێگای سیاسی بۆ هەرێمی کوردستان دادەنێن ئەوانەن کە پیلانەکان یان بۆ لەباربردنی ئەزمونی سیاسی هەرێمی کوردستانە.
ساڵانێک لەڕێگای بەکارهێنانی هێزی سەربازی ئەوا ئەمڕۆ دادگا دەکەنە خاڵی وەرچەرخانی ئەجێنداکانیان و بەیاسا دژی ئەم گەلە دەوەستن و سیاسەتی دووفاقی خۆیان جێ بەجێ دەکەن.
لە ناوخۆی خۆشمان دەسکێشەکانی عێراق هەردەم هاوکاریان بوون بە بێ گوێدانە خواستی جەماوەر مانەوەی قەوارەی سیاسی هەرێم ، لە بەرامبەر بڕیارەکانی دادگا ئاهەنگ دەگێڕن خۆشحاڵن بێ ئاگا لەوەی هەنگاوی سەرەتایییە ، بەڵام گرنگە بزانن لە پەرلەمانی کوردستان هیچ بڕیارێک بەزۆرینەی پەڕلەمانی نەدراوە تا پێکهاتەکان ڕۆڵیان تێدا گێڕابێت
و بووبێتە مەترسی بەڵام ڕاستە نەیانهێشتووە بڕیاری سیاسی نادروست بەزۆرینە بدرێت، بۆیە ئەوەی بەرامبەر پێکهاتەکان کرا، ئەوپەڕی نا دیموکراسی بوو ، هیچ پاساوێک هەڵناگرێ کە ڕەوایەتی بدات بەو بڕیارە...
بڕیارەکەش بۆ یەکێتی شۆکهێنەر بوو چونکە خواستی نەبوو کۆی کورسییەکانی کریستیان و کلد و ئاشووری و ئەرمەن و تورکمان بە یەکجاری بە کۆتابێت ، ئەو دەیویست لەو ژمارەیە پشکی هەبێت سلێمانییش داخڵی ئەو دابەشبوونە بکات ، لە کاتێکدا ئەو هەوڵە شکستی هێناو و دابەش بوونی کورسی کۆتاکان بووە هۆکاری دروست بونی نیگەرانی کۆمەڵگایی نێودەوڵەتی ، ئەوەش کاریگەری بۆ داهاتویی پڕۆسەیی سیاسی دەبێت کە یەکێتی لێی بەرپرسیارە.....
بە کوردی و بەکورتی خاوەن کەیسەکە بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی دانا

 

شیروان بەوزانی

Top