هونەرمەند قادر ئەسعەد ئەڵبۆمی (تەیراوە2)ی بڵاوكردەوە
دوای نزیكەی سێ ساڵ لە بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمی لاوك و حەیرانی(تەیراوە),لە ئێستادا هونەرمەند و موسیزیان (قادر ئەسعەد) بەشی دووەمی ئەم ئەڵبۆمەی بڵاوكردەوە كە خۆی نووسین و ئامادەكردنی ئەنجامداوە (ئازاد شەمسەدین) كاری میكسی ئەڵبۆمەكەی كردووە .
ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 2/3/2024 شاعیر و هونەرمەند قادر ئەسعەد لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە شاری هەولێر بەشی دووەمی ئەڵبۆمی لاوك و حەیرانی تەیراوەی بە شێوەی CD بڵاوكردەوە,هاوكات قادر ئەسعەد ئەلبۆمەكەی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە كە ماوەكەی 53 خولەكە.
ئەڵبۆمی لاوك و حەیرانی (تەیراوە2) بە هاوبەشی هەمان ستافی موزیكی بەشی یەكەمی بەرهەم هاتووە كە ئەوانیش بریتین لە نەجمەدین بابەكی بە ئامێری موزیكی كەمان,وە سەفەر عەلی بە ئامێری جەمبوش,ئازاد خەیلانی بە شمشاڵ و یونس باڵەبەن بە ئامێری موزیكی باڵەبەن,هەروەها دلێر بە ئامێری عود بەشداربووە لە بەرهەمهێنانی ئەم ئەڵبۆمە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی