‎دوای دیاری کردنی رۆژی هەڵبژاردن یەکێتی داوای ئوفەر و داشکاندن لە گشت بابەتە ڤی ئای پییەکان لە پارتی دەکات ؟

‎دوای دیاری کردنی رۆژی هەڵبژاردن یەکێتی داوای ئوفەر و داشکاندن لە گشت بابەتە ڤی ئای پییەکان لە پارتی دەکات ؟

یەکەم :ـ یەکێتی داوای لە پارتی کردووە کە چی دیکە لە ناوخۆی هەرێم و دەرەوە باسی خیانەت و خۆفرۆشی ئەوان لە شازدەی ئۆکتوبەر نەکرێت ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا سەد داشکاندنی بۆ بکات .

دووەم :ـ نابێت پارتی پەیوەندی دوو قۆلی لەگەڵ لاهور جەنگی دروست بکات ، پێویستە بە هەموو شێوەیەک لێ دوور بکەوێتەوە ، تەنانەت رێگە نەدەن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکات ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا نۆوەت داشکاندنی بۆ بکات .

سێیەم :ـ یەکێتی دوای لە پارتی کردووە دەبێت داهاتی سنوری سلێمانی لە سەدا هەشتا بەسەرەوە بۆ ناوخۆی حزبی خۆیان بێت باقی تر بۆ حکۆمەت بێت ، هەر بۆیەش باڤل لە رێگەی قوبادی برای هەژماری سنورەکانی سلێمانی دانا و چوار هەزار دینار تێدا بۆ حکۆمەت هەڵگیرا بوو ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا نۆوەت داشکاندنی بۆ بکات .

چوارەم :ـ یەکێتی دوای کردووە رێکەوتنی ففتی ففتی بەردەوامی هەبێت ، نابێت پارتی بە گوێرەی کورسی لەگەڵ یەکێتی هەڵسوکەوت بکات ، چۆنکە ئێمە دەزانین پارتی هەر براوە دەبێت ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا سەد داشکاندنی بۆ بکات .

پێنجەم :ـ یەکێتی دوای لە پارتی کردووە هەوڵبدات لەگەڵ ئێران پەیوەندیەکی باش دروست بکەن ، چۆنکە بە پارتی گۆتووە ئەوان ئاغا و بریار دەری ئێمەن ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا هەزار داشکاندنی بۆ بکات .

شەشەم :ـ پارتی چیدیکە لەگەڵ ولاتانی جیهان باسی هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە گشتی و ماڵی پێشرەو دزەیی بەتایبەتی نەکات ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا سەد داشکاندنی بۆ بکات .

حەوتەم :ـ پارتی نەبێت لەگەڵ نەوەی نوێ رێکەوتن بکات کە ببێتە جێگرەوەی یەکێتی بۆ پارتی لە داهاتودا ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا نۆوەت داشکاندنی بۆ بکات .

هەشتەم :ـ یەکێتی داوای لە پارتی کردووە کە دان بەوەدا بنێت کە سلێمانی بووتە دەستە خۆشکی تاران ، تەنانەت سلێمانی بۆ شیعە مەلبەندێکی گرنگە ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا نۆوەت و دوو داشکاندنی بۆ بکات .

نۆیەم :ـ یەکێتی داوای لە پارتی کردووە کە پرۆژەکان بۆ سنوری سلێمانی بە ناوی ئەوانەوە بکرێن نەک حکۆمەت ، وە پارەی پرۆژەکان بدرێت بە ئەوان تاوەکۆ بە ناوی خۆیانەوە دروست بکرێن ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا سەد داشکاندنی بۆ بکات .

دەیەم :ـ یەکێتی داوای لە پارتی کردووە ئەو ڤیدیو و بەلگانەی کە لایەتی لە بابەتی ژەهر پێدان و کۆشتن و لە ناوبردنی لایەنگرانی لاهور جەنگی دەتوانن بسرنەوە یان بدرێنەوە بە یەکێتی ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا نۆوەت و نۆ داشکاندنی بۆ بکات .

یازدەیەم :ـ یەکێتی داوای لە پارتی کردووە کە میلیشیایەکانی سەر بە ئێران ئێستا لە ترسی هێرشی لە ناکاوی ئەمریکا هاتوونەتە سلێمانی و خۆیان حەشارداوە ، نابێت پارتی رێگە بدات ئەمریکا لە ناو سلێمانی هێرشی سەر ئەو گرۆپانە بکات ، بۆ ئەمە یەکێتی داوای کردووە لە سەدا سەد داشکاندنی بۆ بکات .

Top