گیانلەدەستدانی ٦٠ کۆچبەر کە بەرەو ئەوروپا دەڕۆیشتن لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست

گیانلەدەستدانی ٦٠ کۆچبەر کە بەرەو ئەوروپا دەڕۆیشتن لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست

 

گروپێکی ڕزگارکردن و فریاگوزاری چالاک لە دەریای ناوەڕاست ڕۆژی پێنجشەممە 1٤ی ئازار ڕاپۆرتیان دا، کە بە هاوکاری پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا توانیان ٢٥ سەرنشینی بەلەمێکی گیرخواردوو ڕزگار بکەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕزگاربووانی ئەم بەلەمە گیرخواردووە ڕایانگەیاندووە، نزیکەی حەوت ڕۆژ پێش ئێستا لیبیایان بەرەو کەناراوەکانی ئەوروپا بەجێهێشتووە، بەڵام دوای سێ ڕۆژ بزوێنەری بەلەمەکە لەکاركەوتووە و لە دەریادا گیریان خواردووە، بە وتەی خۆیان ، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەبێ خواردن ماونەتەوە، لانیکەم 60 هاوەڵیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2023دا نزیکەی 2500 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top