بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك ٧ سەرباز کوژران

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك ٧ سەرباز کوژران

 

 

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە پاکستان، ٧ سەرباز کوژران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "داون"ی پاکستان، ٧ سەربازی سوپای ئەم وڵاتە لە هێرشی تیرۆریستی لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە پشتبەستن بە بەشی کاروباری گشتی سوپای پاکستان، بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی وەزیرستانی باکوور بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشی کراوەتە سەر و دواتر "هێرشی خۆکوژی زیاتر" ئەنجامدراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٥ سەرباز لە ئەنجامی هێرشە خۆکوژییەکان گیانیان لەدەستداوە. لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، ٢ ئەفسەر گیانیان لەدەستدا و ٦ "چەکدار"یش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top