ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە لە کەناراوەکانی عەدەن

ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە لە کەناراوەکانی عەدەن

 

 

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی شاری عەدەن لە باشووری یەمەن ڕوویدا.

لە ڕاگەیەندراوی ماڵپەڕی وەزارەتی ئیتلاعاتی یەمەندا سەبارەت بەم بوومەلەرزەیە هاتووە: كە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر کەنارەکانی عەدەنی هەژاندووە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی نزیکەی ٦٠٩ کیلۆمەتر و ٦٦ کیلۆمەتر لە باشووری شاری عەدەن ڕوویداوە.

تا ئێستا هیچ وردەکاری لەبارەی قوربانی و زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە نەخراوەتەڕوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top