هەڵبژاردنی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ وەک باشترین فڕۆکەخانەی ساڵ

هەڵبژاردنی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ وەک باشترین فڕۆکەخانەی ساڵ

 

فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەک وەک باشترین فڕۆکەخانەی ساڵ هەڵبژێردرا.

فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک لە چوارچێوەی "خەڵاتی گواستنەوەی ئاسمانی" وەک باشترین فڕۆکەخانەی ساڵ هەڵبژێردرا.

بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ "IGA"، ئەم خەڵاتە لە میانی مەراسیمێکدا لە شاری ئاکالی پایتەختی یۆنان بە سەڵاحەدین بیلگن جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەم کۆمپانیایە بەخشرا.

هەروەها لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ لە ڕکابەرەکانی لە سەرانسەری جیهان تێپەڕی و خەڵاتی باشترین فڕۆکەخانەی ساڵی بەدەست هێنا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top