حــــەجـــمـــی ئــــەوان دیارە !!

حــــەجـــمـــی ئــــەوان دیارە !!

پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەوەی دوێنێ رایگەیاند بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناکات کە لە ژێر چاودێری دامەزراوەیەکی نایاسایی و نادەستوری وەک دادگای فیدراڵی عێراق بێت ، پارتی بەم بریارەی دڵی زۆر لە لایەنگرانی خۆی خۆش کرد ، لە بەر ئەوەی ناکرێت دادگایەک کە هەموو برگە و ماددەکانی لە پێناو دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان بن ئەوجا هەمان ئەو دادگایە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەو هەرێمە بکات کە هەموو هەدەف و دانیشتنێکی بۆ مەڵکەچکردن و لەباربردنی بووە .

ئەم بریارە بوێر و ئازایانەی پارتی ئەگەر لێ وەردبینەوە تەنیا بۆ دادگای بە ناو فیدراڵی عێراق نییە ، بەلکۆ بۆ تەواوی دار و دەستەی عێراقە کە بەردەوام کۆسپ و تەگەرەی دەخستە بەردەم دانیشتن و رێکەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وەک هەنجەتێک بۆ ئەوەی پارتی زیاتر بێتە ژێر بار و خۆیان فەرز بکەنە سەر پارتی و هەرێمی کوردستان ، عێراق گەر ئەم بریارەی پارتی بە هەند وەرنەگرن ئەوا گۆمانی تێدا نییە بریاری گەورەتر و ماڵوێرانتر بۆ عێراق بە دوای خۆیدا دێنێت کە وا دەکات بەرەو هەڵدێران و رووخان بچێت .

سەرەرای ئەوەش دوای ئەم بریارەی پارتی دەبینین لایەنەکانی تری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەیانەوێ بە هۆی ئەم بریارەوە لە ئاوی شلە تێن مەلە بکەن و تەر نە بن ، ئەم لایەنانە هەرچی مایک و شاشە و تۆرە کۆمەلایەتییەکانی سەر بە خۆیان هەیە کەوتوونەتە گیانی پارتی بەوەی دەلێن پارتی دەترسێت کورسیەکانی هەڵبژاردنی رابردوو نەهێنێت بۆیە بەشداری ناکات ؟ پارتی ترسی هەیە لە کوردستان دەسەلاتی لێ بسەندرێتەوە ؟ پارتی باجی حکۆمەتە بێ مووچەکەی دەدات بۆیە بەشداری ناکات ؟ پارتی ئەم جارە دەبێتە حزبی دووەمی کوردستان ؟ ئەمانە ئەو سەرە بابەت و پۆست و بەپەلانەن کە لایەنەکانی دژە پارتی کردوویانە بە شیعار بۆ خۆیان تاوەکۆ خەڵکی پێ بە لارێدا ببەن ، بەلام نازانن ئەمەی ئێستا دەیکەن و دەلێن کاری هەمیشەیی خۆیان بووە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان خۆ هەر ئەمانە بوون زۆرجار لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بە عەقلی خۆیان پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بۆ خۆیان داناوە ، تەنانەت پارتی بە حزبی دووەم و سێیەمی داناوە ، پارتی لە عەرز داوە ، پشتی پارتی شکاندووە ، بەلام پارتی لە ۱۹۹۲ هەتا ئێستا بە درێژایی ئەو هەڵبژاردنانەی کە کراون هەمیشە وای لە نەیارەکانی خۆی کردووە کە یەکەم بوون لە قاموسی خۆیاندا فرێ بدەن و گرەو لە سەر دووەم و سێیەم بکەن ، چۆنکە پارتی لە کۆتایی هەموو هەڵبژاردنێک حەجمی ( s ) لە بەر لایەنەکانی تری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ خۆشی ( xxxl ) لە بەر کردووە ، بۆیە ئەگەر من بام لە جیاتی لایەنەکانی تر سەیری لە خۆم خوارتر دەکرد نەوەک ئەوانیش بە پێشیان بکەوێت ، لە بەر ئەوەی لەدونیا نەبووە یەکەم بوون بەشی بچووکەکان بێت و بەلکۆ ئەوە گەورەکانن دەبن بە یەکەم و خاوەن بریار و هەیبەت و سۆلتە لە ولاتدا ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە .

ئەرێ ئێستا کێ دەزانێ کاتی چییە ؟؟

کاتی ئەوەیە یەکێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو و بەرەی گەڵ و بەرەی نیشتیمانی و گۆران و دادگای فیدراڵی و حەشد و پاسدار و ئێران و عێراق لۆ مارێ

Top