فڕۆکەیەکی سەربازی لە باشووری سودان کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی سەربازی لە باشووری سودان کەوتە خوارەوە

 

 

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی لە ناوچەی ییدا کە دەکەوێتە باکووری باشووری سودان، لە کۆی ٧ سەرنشین ٥ کەس بریندار بوون.

بەپێی میدیاکانی باشووری سودان، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە نادیارە. 

هەروەها هیچ لێدوانێک لەسەر ئەوە نییە کە ئایا هیچ زیانێکی گیانی لەم ڕووداوەدا هەبووە یان نا.

لەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەون کە بەشێکی زۆری فڕۆکەکە گڕی گرتووە و سووتاوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top