مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 19/3/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد
Top