شـــەری ئــیـــــرادە

شـــەری ئــیـــــرادە

جەنابی سەرۆک بارزانی هەمیشە دەڵێت، شەری ئیرادەمان لەگەڵدا نەکەن، چوونکە چەندین جار تاقی کراوەتەوە بێ سوودە.

پارتی خاوەن ڕێبازێکی پۆڵاینی بارزانی نەمرە، کەهەر لەسەرەتایی بزافی ڕزگاری خوازی گەلی کورد، کە هەرسێ دەوڵەتی (عێراق و بریتانیا و عوسمانی) نەیانتوانی ئیرادەی بارزان بشکێنن، لەپێناویدا ( شێخ عبدالسلام بارزانی) شەهید کراو (شێخ احمد بارزانی) چەندین جار زیندانی کرا و لەدێر زەمانەوە هەوڵی لەناو بردنی بارزان دەدرێت بەشێوازی جۆراو جۆر.

لە یەکێتی سۆڤێت دوژمنان لە ڕێگەی ( باقروف) سەرۆک وەزیرانی ئازەربیجان، زۆر ئەزێتی بارزانی نەمرو هەڤاڵانیدا، بەڵام ئیرادەی پۆڵایینیان شکستی پێهێنان،
بەعس و حکومەتەکانی عێراق، لەساڵەکانی شەستەکان بەفشارخستنە سەر پارتیەکان و دەرکردنیان، بینیمان خۆیان لەناوچوون و پارتی هەربەبەهێزی مایەوە.

بەعسیەکان دوای کودەتای ١٤ی تەمووز بەناچاری دانیان بەمافەکانی کوردا ناو ئەمەش، بەرئەنجامی شۆرشی ئەیللولی مەزن و بەرگری و خۆراگری و ئیرادەی پۆڵایینی بارزانی نەمر بوو دان بەمافەکانی کوردا بنێن و ڕێکەوتنی ١١ ئاداری ١٩٧٠ لێ هاتە بەرهەم و چەسپاندی شەراکەتی ( کورد و عەرەب) لەدەستووری عێراقداو، ئەوسەردەمە ( ئەحمەد خلیل) گۆرانی ( هەربژی هەربژی کورد و عەرەب رمز النضال) گوتەوەو شانازی پێوە دەکرا.

لەماوەی (٤) ساڵی ڕێکەوتنی (١١) ئادار، هەموو دوژمنانی کورد پیلانیان دەگێڕا بۆ شکست پێ هێنانی پارتیمان و هەڤاڵانی پارتیمان ئازار دەدران و تیرۆر دەکران تا گەشتە ئەوەی (بارزانی نەمر و کاک ئدریس)ی هەمیشە لەیاد تیرۆر بکەن بەڵام ئاشکرا بوو.

وتارەکانی وەڵامی پارتیمان لە رۆژنامەی (التاخی) لەناوجەرگەی پایتەختی عێراق (بەغدا) دەنگدانەوەی زۆر بەهێزی هەبوو، کەچۆن وەڵامی ڕۆژنامەی ( الثورە) کە زمانحاڵی فەرمی بەعس بوو دەدرایەوە، وەڵامی پارتیمانیان دەدایەوە لەسەر دەستی (سیدا سالح یوسف) ئەندام مەکتەب سیاسی، چونکە خەڵکانێکی زۆر رۆژانە چاوڕێی دەرچوونی رۆژنامەی (التاخی) بوون،

چارەکە ملیونێک لە خەڵکی لەگەڵ بارزانی نەمر ئاوارەی ئێران بوون، بەهۆیی پیلانگێری نێودەوڵەتی و ئەقلیمی نسکۆی شۆرشی ئەیللول، بەماوەیەکی کورت شۆرش هەڵسایەوەو لەچیاکانی کوردستان ( شۆرشی گوڵانی پێشکەوتن خواز) هەڵگیرسا و چەندین داستانی قارەمانێتی تۆمار کرا و ئیرادەی پۆڵایینی پارتیمانی سەلماند.

هەر بەوەو نەوەستا ڕژێمی ڤاشستی عێراق، کاردانەوەکانی بە (١٨٢) هەزار ئەنفال و (٨) هەزار ئەنفالی بارزانیەکان و کیمیابارانی هەڵبجەو ئاوارەکانی کوردستان بەگازی ژەهراوی و روخاندنی (٤٥٠٠) گوند هەتا ڕاپەرینە مەزنەکەی ساڵی (١٩٩١) سەرتاسەری کوردستانی گرتەوە، سەرۆک بارزانی توانی سەرکردایەتی بکات لەقاسمە ڕەشەوە بەرەی کوردستانی دروست بکات و بەرهەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و دەزگا شەرعیەکانی هەرێم و ئەم پێشکەوتنەی ئێستەی لێ هاتەبوون، بەچاوی خۆمان گەشەکردنی کوردستان لەهەموو بوارەکاندا دەبینین چی لەرووی (ئابووری، خزمەتگوزاری، کەلتووری، کۆمەڵاتی، یەکسانی، ئارامی، پێکەوەژیان ) وای کرد وڵاتان روولەکوردستان بکەن و ئەم هەرێمە جوانەی لێ هاتە بەرهەم و بۆتە جێی ئومێدی کوردانی هەرچوارپارچەو ماڵی هەموو کوردانە.

خیانەتی (١٦) ئۆکتۆبەر کە بەپیلانی دەرەکی و ناوخۆیی ئەنجامدرا، بۆ لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام خۆراگری و خۆنەچەماندنی پێشمەرگە بەسەرپەرشتی (سەرۆک بارزانی) شکستی بەدووژمنان هێنا و نەیانتوانی ئیرادەی پارتیمان بشکێنن.

پیلانی ئەمجارەیان بەهیوان لەڕێگەی (محکەمەی اتحادی) بە سەپاندنی بڕیاری نایاسایی و نادەستوری و ناشەرعی ئیرادەی پارتی بشکێنن، بەڵام وتەیەکی (جەنابی سەرۆک بارزانی) تەئکید لێ دەکەمەوە،
(شەری ئیرادەمان لەگەڵدا مەکەن)

Top