لەهێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا 4 كه‌س کوژران

لەهێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا 4 كه‌س کوژران

 

سوپای ڕووسیا لانیکەم 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی " شاهید "ی ڕەوانەی خارکیڤ کرد كە نیوەیان خرانە خوارەوە.

لە هێرشە توندەکانی ڕووسیا بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی "شاهید" بۆ سەر شاری خارکیڤی ئۆکرانیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئۆلێگ سینگوبۆڤ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی خارکیڤ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سوپای ڕووسیا لانیکەم 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدی ڕەوانەی خارکیڤ کردووە و نیوەیان خراوەتە خوارەوە.

لە ئەنجامی ئەم هێرشە شوقەیەکی ١٤ نهۆمی لە شاری نۆباڤارسکی کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش برینداربوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top