هــەر بە راست پێتان وایە کە ئیسرائیل و ئێران و ئەمریکا و روسیا دژی یەکن ؟

هــەر بە راست پێتان وایە کە ئیسرائیل و ئێران و ئەمریکا و روسیا دژی یەکن ؟

 

هەمیشە ئێمە وا لێکمان داوەتەوە کە ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا و روسیا دژی یەکن ، بۆ ئەمەش راگەیاندن و قسەکانیان دەکردە پێوەر بۆ ئەو دژایەتییە ، بەلام ئێستاش لە گەڵی دابێ لە قسە و هێرشی نەزۆک بۆ سەر یەکتری هیچ زیانێکی گەورە لە دژایەتی کردنی یەکتری لێ بەدی نەهاتوون .

زۆر دوور نە هەر ماوەیەک پێش ئێستا ئەمریکا و ئێران بە مۆشەک و درۆن و سارۆخ یەکتریان تاقیکردووە ، بەلام ئەنجامەکەی وەک ئەو یاریە بوو کە منداڵان بە دەمانچەی مۆریە لە کۆلانەکانی خۆیان شەری یەکتری دەکەن ، لە کۆتایدا ئەو دەی گۆت من تۆم کۆشت ، ئەوی تر دەیگۆت نە گۆلەم پێ نەکەت بە تەنیشتمدا رۆشت !!

ئاخر کێ باوەر بەوە دەکات کە زیاتر لە ۳٠٠ مۆشەک و درۆن و سارۆخ بە ولاتێکەوە بنێی کە بە دۆژمنی سەرسەختی خۆت بزانی ، ئەوجاش یەک کەس نەکۆژرێت ئەمە ئەگەر گیانێک نەبن لە جەستەیەکدا بەمە دەلێن چی ؟

ئاخر چۆن بووە دوو ولات دژی یەک بن و بیانەوێ هێرش بکەنە سەر یەکتری ئەوجاش هەردووکیان زانیاری پێش وەختەی رۆژ و کاتژمێر و شوێن تەواوی هێرشکردن بزانن ئاخر ئەمە چۆن ناوی لێ دەنێن هێرشکردنی دوو ولاتی دژ بە یەک ؟

بە عەقلی کێدا دەچێت ئێران سەرەرای خراپی ئابورییەکەی ئەو جا ۳٠٠ مۆشەک و درۆن و سارۆخ بە ئامانجێکەوە بنێت و بلێی ئامانجەکەم پێکەوە و هێرشەکانیشمان کۆتایی پێ هات ، کەچی لە بەرامبەردا زەرەیەک زیان بەو ولاتە نەکەوێت کە بە ئامانجت گرتووە !

Top