‎ئەم حزبۆکانە خێرە وا تەنگاو بوون؟

‎ئەم حزبۆکانە خێرە وا تەنگاو بوون؟

لەگەڵ هاتنی رەجەب تەیب ئوردوغان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پێشوازی کردنی لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و دواتر بە تایبەت دانیشتن لەگەڵ رابەر و مەرجەعی گەڵی کورد ( مسعود بارزانی ) وای لە حزبۆکەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کردووە لە رێگەی شاشە و تۆرەکانیان دەیانەوێ وا دەرخەن کە نابێت پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا بکرێت ، چۆنکە دەلێن وەک ئالای خۆیان دەستیان سورە بە خوێنی کورد ، ئەویدی دەلێ تورکیا کورد دەکۆژێ مەبەستیان لە پ ک ک یە ، ئەوی دی دەلێ تورکیا کوردی ئەنفاڵ کردووە ، یەکێکی تر دەلێ نابێت قەلای هەولێر بە ئالای تورکیا برازێنرێتەوە ، پرسیار لێرەدا ئەمەیە هەر بە جدی قەلای هەولێر و خوێنی رۆلەی کورد ئەوەندە لە لای ئەوان بە نرخ و بەهایە ؟

ئەگەر ئەوان ئەوەندە لە خەمی خوێنی رۆلەی کورد و شەهید بوونیان بن هەر ئەوان بوون لە شازدەی ئوکتۆبەر خەنجەری ژەهراوی لە پشتی زیاتر لە هەزار پێشمەرگەی کوردستان دا کە خوێنی خۆیان لە پێناو پاراستنی خاک و کەرامەتی میللەتی خۆیان دانا لە کۆتایشدا ئەوان لە سەدا پەنجا و یەکی پێشکەشی ئاغا ئێرانیەکان کرد ، ئەی ئەو کات عەقل و هۆشیان لە کوێی بەشی جەستەیاندا بوو کە بیر لە خوێنی رۆلەی کورد نەکردەوە ؟

گەڵی کورد بە هەزاران شەهید و ئەنفاڵ و لە ژێر کیمیا باران و سەدان شۆرەش تەسلیمی دۆژمنانی نەبوو تاوەکۆ هەرێمێکی لەم شێوەیەی ئێستا بهێنە کایەوە ، بەلام ئەوان بێ شەرمانە هەر دوێنی و پێرێ بوو بە دەیان سکالا لە دادگای بە ناو فیدراڵی دژی خەڵک و هەرێمی کوردستان تۆماریان دەکرد بۆ برینی قوتی خەڵک و نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خەبات و بەرخۆدانی سەدان ساڵەی ئەم گەڵەیە ، هێشتا ئەوان باسی خوێن و شەهید و دەردە سەریەکانی ئەم گەڵە دەکەن !

ئەم حزبۆکانە با وا بیر نەکەنەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە لە بیر دەکات کە مڵ ماچکردنی رەیان کلدانی و قائانی و هەرچی پاسدار و حەشد و میلیشیا لە سلێمانی و ئێران دەکرد ، لە کاتێکدا سەری مارەکە ئەوانەی سەرەوەن کە ئەمانەی کردووە بە بۆکەلەی دەستی خۆیان ئەم لاو و ئەولایان پێ دەکەن ، هەتا ئەمرۆشی لەگەڵ دابێت بە چاو ساخی ئەمانە درۆن و مۆشەک و سارۆخ بە هەرێمی کوردستانەوە دەنێن ، کەچی ئەوان لە ترسی ئاغایەکانیان جورئەتی ئەوەتان نەبوو و نییە بە دوو قسە ئیدانەی بکەن .

ئەوەی دوێنێ کە لە پێشوازی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام درا ئامادەکردنێکی تەواو پرۆتۆکۆلی بوو ، بەلام من پێتان دەلێم ناهەقیتان نییە خۆتان وا تەنگاو بکەن ، قسەی لەم جۆرە بکەن ، چۆنکە ئێوە میوانەکانتان دیاری کراون لە ئاغای ئێرانی و سەرکردەکانی پ ک ک کەسی دیکە لە دەرگاتان نادا ، ئەوانیش لای ئەوان میوان نین بەڵکۆ بوونەتە خاوەن ماڵ ، بۆیەش دانیشتن و سەردانەکانیان لە شەوێکی تریک و رۆژێکی دوور لە کامێرا و شاشەکان ئەنجامی دەدەن .

هەرێمی کوردستان لە سایەی سیاسەتی حەکیمانەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رابەرایەتی مەرجەعی گەڵی کورد ( مسعود بارزانی ) پێگە و جێگایەکی گرنگی لە رۆژهەلاتی ناوەراست داگیر کردووە ، ئەم سەردانەی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڵگەیەکی سەڵمێنراو بوو کە هەرێمی کوردستان ئێستا گرنگی و بایەخی تەواوی بۆ ناوچەکە و جیهان هەیە ، لە بەر ئەوەشە بووتە ناوەندێکی ئابوری و سیاسی و دیبلۆماسی و ئاسایش و بریاردەرێکی گرنگ لە ناوچەکە و جیهان ، هەر ئەم سیاسەتی حەکیمانەیەی پارتی بوو وای کرد پێشمەرگە بە ناو جەرگەی تورکیادا داخیلی کوبانێ ببێت بۆ یارمەتی دان و ئازاد کردنی کوبانێ ، ئیدی ئەم حزبۆکانەش با چی دیکە خۆیان ماندوو و تەنگاو نەکەن و چۆنکە با لەوە دڵنیا بن و تێبگەن ئەوەی بریار لە سەر کورد و هەرێمی کوردستان دەدات پارتی دیموکراتی کوردستانە ، ئەم حزبۆکانەش هەرچی دەیتەقێنن هەمووی چرۆک دەکات

Top