بەهۆی لافاو لە ڕووسیا زیاتر لە ١٥ هەزار خانوو ژێر ئاو کەوتن

بەهۆی لافاو لە ڕووسیا زیاتر لە ١٥ هەزار خانوو ژێر ئاو کەوتن

 

ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیا بڵاویکردەوە، ١٩٣ شارۆچکەی ٣٣ ناوچەی ئەو وڵاتە بەهۆی لافاو و سەرڕێژبوونی ڕووبارەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە ١٥ هەزار خانوو و چوار هەزار باغ لە ژێر ئاودان بەهۆی لافاوەوە کە بەهۆی ڕژانی ڕووبارەکانەوە دروست بووە.

شارەوانی کورگان لە ڕووسیا هۆشداریدا لەوەی ئاو بەرەو شارەکە پێشڕەوی دەکات و داوای لە هاووڵاتیان کردووە ناوچەکە بەجێبهێڵن.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چۆڵکردنی ٨ شارۆچکەی ناوچەی تیومێن لە ڕووسیا دەستیپێکردووە، کە بەهۆی مەترسی لافاو لە ناوچەکەدا باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە.

ئەلێکساندەر مۆر، قایمقامی ناوچەی تیومێن ڕایگەیاند، ئاستی ئاوی ڕووباری ئیشیم دەتوانێت بگاتە ١٠ مەتر.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top