بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە مەکسیک، ٣ کەس گیانیان لەدەستدا، كە یەکێکیان فڕۆکەوانەکەیە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی مەکسیک، هەلیکۆپتەرێک لە ناوچەی کویۆئاکان کە یەکێکە لە شانزە قەزای ناوچەی فیدراڵی شاری مەکسیکۆ، دوای ماوەیەکی کەم لە فڕینی، کەوتە خوارەوە.

تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کران و لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە فڕۆکەوانەکەیشی تێدایە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵان، فڕۆکەوانەکە لە دوا ساتدا ڕێڕەوی خۆی گۆڕیوە بۆ ئەوەی کۆپتەرەکە نەکەوێتە ناو بازاڕەوە.

هەروەها لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم ڕووداوە دەستی پێکردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top