لەهێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک چوار فەلەستینی كوژران

لەهێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک چوار فەلەستینی كوژران

 

لە ئەنجامی بۆردومانی ماڵێک لە شاری ڕەفح لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، ٤ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستینی "وەفا"، بە هۆی بۆردومانی ماڵێک لە گەڕەکی تەل سوڵتانی شاری ڕەفح لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە ٤ فەلەستینی کوژران کە یەکێکیان منداڵ بوو.

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل مزگەوتی شەهیدانی فەخورایان لە خۆرئاوای کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد و ژمارەیەک فەلەستینی کوژران و بریندار بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top