ئەڵمانیا هاوکارییەکانی لەگەڵ UNRWA لە غەززە دەستپێدەکاتەوە

ئەڵمانیا هاوکارییەکانی لەگەڵ UNRWA لە غەززە دەستپێدەکاتەوە

  

حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: کە هاوکارییەکانی لەگەڵ دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک  لە غەززە دەستپێدەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووری و هاوکاری ئەڵمانیا لەو بارەوە هاتووە: پێشوازی لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی گروپی پێداچوونەوەی سەربەخۆ دەکەین کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاسپێردراوە و لەلایەن کاترین کۆلۆنا، وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا بەڕێوەدەبرێت.

هەروەها لەم بەیاننامەیەدا باس لەوە کراوە کە UNRWA ڕایگەیاندووە، کە ئەو ڕاسپاردانەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بە خێرایی و بە تەواوی جێبەجێ دەکات.

لەسەر بنەمای ئەمەش حکومەتی ئەڵمانیا بەدواداچوونی بۆ تۆمەتەکانی UNRWA لەلایەن ئیسرائیلەوە کردووە و لەم پەیوەندییەدا لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل و نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەی بەخشەری نێودەوڵەتی لە پەیوەندییەکی نزیکدایە.

هەروەها ئەڵمانیا داوای جێبەجێکردنی خێرای ڕاسپاردەکانی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top