هێزی دەریایی مەغریب 85 کۆچبەری نایاسایی لە مەترسی خنکان لە کەناراوەکانی شاری داخلە ڕزگار کرد.

هێزی دەریایی مەغریب 85 کۆچبەری نایاسایی لە مەترسی خنکان لە کەناراوەکانی شاری داخلە ڕزگار کرد.

 

 

ڕزگارکردنی ٨٥ پەنابەر لە کەناراوەکانی مەغریب

 

بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی شاهانەی مەغریبەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو کۆچبەرانە خەڵکی وڵاتانی سەحرای ئەفریقیای باشوورن.

دوای فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەو کۆچبەرانە، بۆ ڕێکاری یاسایی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کراون.

دەسەڵاتدارانی مەغریب لەم دواییانەدا ڕزگارکردنی ١٣١ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە بەیاننامەکەیدا لە ٢٣ی ژانویەی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ٧٥ هەزار و ١٨٤ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون.

وڵاتانی باکووری ئەفریقیا وەک تونس و لیبیا و مەغریب وەک خاڵی ڕۆشتن بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا بەکاردەهێنرێن بەهۆی نزیکییان لە دەریای ناوەڕاست.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top