10 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- به‌ئامانجی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2012-2013)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری له ڕێگه‌ی زانكۆ لاین (zanko line)ی بۆ ڕۆژانی (11/10 , 12/10 , 13/10 و 14/10/2012)، واتا تا سه‌عات (12)ی شه‌وی یه‌ك شه‌ممه له‌سه‌ر دوو شه‌ممه ده‌بێته دواین ده‌رفه‌ت بۆ خوێندكاران و قوتابیان.
به‌شێوه‌یه‌كی دروست داواكارییه‌كانیان له رێگه‌ی (زانكۆ لاین)ه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌ش راده‌گه‌ێنین كه ئه‌م بڕیاره ده‌رچووانی هه‌ردوو خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌گرێته‌وه.