ده‌رماڵه‌یه‌كی 100 هه‌زار دیناری بۆ خوێندكاران خه‌رج ده‌كرێت
یاسای مینحه‌ی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (باس) كه‌وتووه و له په‌رله‌مانی عێراقی په‌سند كراوه، له ماده‌ی یه‌كه‌میدا هاتووه كه ده‌رماڵه‌یه‌كی 100 هه‌زار دیناری بۆ قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه حكوومیه‌كان خه‌رج ده‌كرێت، به‌و مه‌رجه‌ی فه‌رمانبه‌ر نه‌بن و له زانكۆ ئه‌هلیه‌كان نه‌بن. 150 هه‌زار دیناریش به هه‌مان شێوه بۆ قوتابیانی ماسته‌ر و دكتۆرا خه‌رج ده‌كرێت.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به (باس)ی راگه‌یاند: یاسای پێدانی ده‌رماڵه به قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له سه‌ر دراوه و سه‌رۆك كۆماریش واژۆی كردووه، ته‌نها ماوه له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی بڵاو بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته واری جێبه‌جێكردن.
گوتیشی: \"ئه‌و یاسایه رێنمایی بۆ ده‌رده‌كرێت و به دڵنیایی له ساڵی 2013 قوتابیان لێی سوودمه‌ند ده‌بن\"".
له یاساكه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو كه له‌و كاته‌ی وه‌رزی خوێندن ده‌ست پێ ده‌كات، تاوه‌كو كۆتایی وه‌رز ئه‌و ده‌رماڵه‌یه بۆ قوتابیان ئه‌ژمار ده‌كرێت. به‌ڵام له كاتی دواخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و دوو ساڵ كه‌وتن و رێژه‌ی یاسایی غایبی، ده‌رماڵه‌كه راده‌گیرێت، هه‌وه‌ها بۆ ئه‌و قوتابیانه خه‌رج ناكرێت كه فه‌رمانبه‌رن.
شایانی باسه له یاساكه‌دا هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه وه‌زیرانی خوێندنی باڵا و دارایی، رێنمایی بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه ده‌رده‌كه‌ن.
نه‌جیب ئه‌وه‌شی خسته روو ئه‌و ده‌ستكه‌وته و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی تریش، بۆ خوێندكارانی عێراق ده‌ربكرێت و په‌سند بكرێت، به‌دڵنیایی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه\"".
لای خۆیه‌وه له‌یلا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق به (باس)ی راگه‌یاند ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ئه‌و قوتابیانه ده‌گرێته‌وه كه ناویان له فۆڕمی دابه‌شكردنی خۆراكدا هه‌یه.
گوتیشی: \""له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاَی عێراق، میكانزمی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌مان گفتوگۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی نه‌بێت، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی دارایی و خوێندنی باڵا رێنمایی دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌كه ده‌ربكه‌ن\"".
له‌یلا حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا پێشنیازێك هه‌یه كه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه چه‌ند مانگ جارێك پێكه‌وه هی ئه‌و چه‌ند مانگه دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئه‌و خۆی پێیوایه ده‌بێت مانگانه دابه‌ش بكرێت نه‌وه‌كو 3 مانگ یاخود 6 مانگ جارێك.
شایه‌نی باسه، ئێسته خویچندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له كوردستان، هی ناو پارێزگه ٤٠ هه‌زار دینار و هی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگه ٦٠ هه‌زار دینار ده‌رماڵه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌و پرۆژه‌یاسایه‌دا باس له‌م ده‌رماڵه‌یه نه‌كراوه."