وه‌رگیراوانى ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ناوه‌كانیان گه‌رِاوه‌ته‌وه ئاماده‌ییه‌كانیان
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مرۆ سىَ شه‌ممه رِێكه‌وتى 6/11/2012 خاتوو ئارام زانیارى زیاترى دا‌و ووتى: ئه‌نجامى وه‌رگرتنى ده‌رچووانى ئاماده‌ییه پیشه‌یه‌كان دواى ته‌واوبونیان له ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان و خوێندكاران له وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌شه‌وى 31/10 له‌سه‌ر 1/11/2012 رِاسته‌وخۆ رِه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یان كردوه، ئه‌وانیش لاى خۆیانه‌وه رِه‌وانه‌ى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكانیان كردوه. به‌رێوبه‌رى ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان و خوێندكاران ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: به‌رِێوه‌به‌رى ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان ده‌بێت بچن ئه‌نجامى وه‌رگرتنى خوێندكار‌و قوتابیه‌كانیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكانیان وه‌ربگرنه‌وه، به‌وه‌ش خوێندنكاران و قوتابیانى وه‌رگیراو له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن له رێگه‌ى ئاماده‌ییه‌كانیانه‌وه شوێنى وه‌رگرتنه‌كانیان بزانن.