سبه‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكاری بۆ خوێندن له خولی دووه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری ده‌ست پێده‌كات
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و قوتابیانه‌ى وه‌رده‌گیرین ده‌بێت ئه‌م مه‌رجه یاساییانه‌یان تێدا بێت: ده‌بێت خاوه‌ن جنسیه‌ی عێراقی بێت و خاوه‌نی شایانی ته‌واوه‌تی بێت، ده‌بێ له زانكۆیه‌كی عێراقی یان له زانكۆیه‌كی برِوا پێكراوه‌وه برِوانامه‌ی به كالۆریۆسی به‌ده‌ست هێنابێت به مه‌رجێك خوێندن تێیدا رێك‌و پێك بێت، ده‌بێت هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به خوێندن و نووسین به باشی بزانێت، ده‌بێ بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ به كردار له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد، یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، یان دادگاكانی په‌یوه‌ست به‌وان كاری كردبێ، یان به لایه‌نی كه‌م (8) ساڵ پارێزه‌رایه‌تی كردبێت یان له كارێكی یاسایی له فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌راتیه یاساییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومیه‌كاندا كاری كردبێت به مه‌رجێ هه‌ر ساڵه‌ی به‌لایه‌نی كه‌م (5) داوای بینیبێت.
گوتیشی: پێشكه‌ش كار ته‌مه‌نی له (40) ساڵ زیاتر نه‌بێ، پێویسته ره‌وشت و ناوبانگی باش بێت و به جینایه‌تی ده‌ست ئه‌نقه‌ستی نا سیاسی یان به جونحه‌ی ئابرِوبه‌ر حوكم نه‌درابێ و له‌وه پێش له په‌یمانگا ده‌ر نه‌كرا بێ ته‌نیا ئه‌گه‌ر به نه‌خۆشی ناچاری و سه‌لمێنراو به رِاپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی یان به‌هۆی ناچاری، ده‌بێ له هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و كه‌م ئه‌ندامییانه سه‌لامه‌ت بێ كه رِێگا له ئیشه‌كه‌ی ده‌گرن، نابێت ئه‌ندامی هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی بێت، ئه‌گه‌ر حزبی بوو ده‌بێ په‌یوه‌ندی خۆی به حزب بپچرِێنێت كاتێ داواكه‌ى بۆ وه‌رگرتن پێشكه‌شى په‌یمانگه ده‌كات. له‌گه‌ڵ پێشكه‌ش كردنى داواكارییه‌كه‌شى پێویسته ئه‌م پێداویستیانه له‌گه‌ڵ خۆى بهێنێت:
به‌لگه نامه پێویسته‌كان :-
1- ناسنامه‌ی باری كه‌سی
2- رِه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی
3- وێنه‌ی نوێ (6) دانه
4- خشته‌یه‌ك به‌ژماره‌ی ئه‌و داوایانه‌ی كه پێشكه‌شكار دادبینی تیایدا كردووه یان نوێنه‌ر بووه تیایدا به مه‌رجێ كه‌متر نه‌بێ له (5) داوا بۆ هه‌رسالێك و په‌سندكرابێت له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌گه‌ڵ كۆپیه‌كی په‌سندكراو له‌و برِیارانه ئه‌گه‌ر له داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت پارێزه‌ر یان فه‌رمانبه‌ری یاسایی بوو .
5- برِوانامه‌ی ده‌رچوونی پێشكه‌شكار كه تیایدا نمره‌ی ساله‌كانی خوێندنی له زانكۆی ده‌رده‌خات .
تێبینی :-
1- هه‌ر داواكاریه‌ك ئوم به‌لگه‌نامانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپێچ نه‌كرابێت پشت گوێ ده‌خرێت .
2- شوێنی پێشكه‌ش كردنی داواكاری باره‌گای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له هه‌ولێر / له گه‌ره‌كی به‌ختیاری / له‌سه‌ر جووت سایدی به‌ختیاری.