وه‌زیری شه‌هیدان: خوێندنی ئه‌نفال و كیمیاباران له پرۆگرامی خوێندن داده‌نرێ
وه‌زیری شه‌هیدان گوتیشی: له‌كاتی گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواری یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێشنیاری ئه‌ومان كرد خوێندنی پرسی جینوساید و ئه‌نفال و كیمیاباران له‌و پرۆژه یاسایه جێگیر بكرێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تمان دهربرِی له‌و پێشنیارهماندا داوامان كرد مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال وكیمیاباران بخریته ناو پرۆگرامی خوێندن و له هه‌ر قۆناغێك به پێی گۆنجان و ئاستی ته‌مه‌ن بخوێندرێ.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه یاسایه ده‌گاته په‌رله‌مان و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ ئه‌م خاڵه په‌سه‌ند بكرێت دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌رێزی په‌رله‌مان تا نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو ئاشنا بن به‌و مێژووه‌ی گه‌له‌كه‌مان و له بیره‌وه‌ریه‌كانیان جێگیر بێت و بمینێته‌وه تا له ئه‌ركی داهاتوویان به‌و پهرِی گیانی لێپرسراویه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی شه‌هیدان و ئه‌م پرسه مێژوویه گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن.