ئاگاداربە زۆر خواردنەوەی مەترسیدارە

ئاگاداربە زۆر خواردنەوەی مەترسیدارە
چا یەکێکە لە بەسوودترین خواردنەوەکان، بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی کە لە سایتی (Live Stron)دا بڵاوکراوتەوە، چا دەبێتە هۆی رێگریکردن لە درووستبوونی خانەی شێرپەنجەیی، بەهێزکردنی دڵ، بەهێزکردنی ئێسک، هەروەها دڵخۆشکردنی مرۆڤ.

بەڵام چاش وەک زۆربەی خواردن و خواردنەوە بەسوودەکانی تر لە زیان بەدەر نییە و هەندێک خاڵی نەرێنی لە خۆگرتووە، دیارترین لایەنی نەرێنی خواردنەوەی چا بریتییە لە کەمکردنەوەی توانای هەڵمژینی ماددەی ئاسن لەلایەن جەستەوە.

چا بە دژەئۆکسیدێکی زۆر باش دادەنرێت بەهۆی هەبوونی ماددەی (فلاڤینۆید) لە پێکهاتەکەیدا کە دەبێتە هۆی رێگریکردن و لە ناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

بەڵام لە هەمانکاتدا ماددەی فلاڤینۆید لەگەڵ ماددەی ئاسنی ناو سەوزە و پاقلەمەنیی و شیرەمەنییەکاندا یەکدەگرێت و رێگریدەکات لە هەڵمژینیان لەلایەن سیستەمی هەرسکردنی جەستەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بڕی ماددەی ئاسنی هەڵمژراو لە رووەک و شیرەمەنییەکاندا.

باشترین چارەسەر بۆ رێگریکردن لەم کێشەیە ئەوەیە کە لەگەڵ نانخواردندا چا نەخورێتەوە بەڵکو ماوەیەک دوای نانخواردن بخورێتە، یاخود کەمتر بخورێتەوە.

هەروەها دەتوانیت پارچەیەک لیمۆ بگوشیتە ناو پەرداخە چاکەتەوە بۆ نەهیشتنی ئەم لایەنە خراپەی چا.

ئەو کەسانەی کە کەمخوێنن بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوە پێویستە کەمتر چا بخۆنەوە تا بتوانن سوودمەند بن لەو بڕە ئاسنەی کە لە سەوزە و شیرەمەنییەکاندا هەیە، چونکە ماددەی ئاسن یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکەییەکانی هیمۆگلۆبینی ناو خوێن.
Top