ئەو فریاگوزارییانەی پێویستە دایک و باوک بیزانن

ئەو فریاگوزارییانەی پێویستە دایک و باوک بیزانن
پێویستە ھەموو دایک و باوکێک فریاگوزاری سەرەتایی بزانێت لەکاتی روودانی ھەر کێشەیەک یارمەتی منداڵەکەی بدات، تاوەکو دەگاتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت لەوانە:

١.خنکان: زۆر جار منداڵان بەھۆی قوتدانی شتی جۆراوجۆر، یان قوتدانی پارووی گەورە رووبەڕووی خنکان دەبنەوە. پێویستە لەوکاتەدا منداڵەکە سەراوبن بکەیت و قاچەکانی بگریت و بەرزیبکەیتەوە و لەپشتی بدەی، تا ئەوەی لەدەمیدا ھەیە بێتەخوارەوەو قوڕگی خاوێن ببێتەوە. ھەرگیز پەنجە مەکە بەقورگی منداڵەکەدا، لەوانەیە حاڵی خراپتر بکەیت و زیاتر پاڵ بەو شتەوە بنێی کە لە قوڕگیدا ماوە.

٢. ئەگەر منداڵەکەشت نەوت یان شتێکی دیکەی ژەھراوی خواردەوە، ھەوڵ مەدە بیڕشێنیەوە، بەڵکو ھەندێ ماستی بدەیە.

٣. ئەگەر منداڵەکەت کارەبا گرتی، سەرەتا ھەوڵبدە کارەبایەکە ببڕی، پاشان سنگی بشێلەو ھەوڵبدە ھەناسە بدات.

٤.لەکاتی خوێنبەربوون و کەوتنە خوارەوە لەشوێنی بەرز، ھەوڵبدە خوێنەکە رابگریت بە دانانی پارچەیەک قوماش لەسەر برینەکەو بەستانەوەی ھەندێک بەتوندی، یان بەدەستت فشاری بخەسەر. لەکاتی بەربوونەوەش پێوستە سەرەتا دڵنیابیت لەوەی ھیچ شوێنێکی نەشکاوە، ئینجا ھەوڵبدەی بیجوڵێنیت، چونکە لەکاتی شکان جوڵاندن خراپە و لەوانەیە کێشەکەی گەورەتر بکەیت.
Top