ئەوەی لەسەر قاوە نەتانزانیوە

ئەوەی لەسەر قاوە نەتانزانیوە
ئەو خواردنەوانەی کافاینیی تێدایە، خواردنەوەی قاوە لەگەڵ هەندێ ئەنتی بایۆتیکەکاندا مەترسیدارە، نابێت لەگەڵ ئەنتی بایۆتیکێکدا بەکاربهێنرێت، کە بریتیە لە بەشێک لەو دەرمانە پزیشیکیانەی کە بۆ نەخۆشی بەکاریدەهێنیت، کە بۆ چارەسەری هەوکردنەکانی میزەڕۆ بەکاردێن.

قاوە نابێت لەگەڵ "ئەنتی هیستامیندا" بخورێت، ئەنتی بایۆتیکەکان رێگە لە فڕێدانی کافاینەکان دەگرن و لەوانەیە ئەم ماددەیە لە جەستەدا رێژەکەی بەرزبێتەوە، کە لێدانی دڵ بەرز دەکاتەوە و لەرز و عارەق کردنەوەی لێدەکەوێتەوە.

ئەمە تەنها بۆ قاوە نیە، کاتێک ئەنتی بایۆتیک بەکاردەبەن واز لە خواردنەوەی چا و خواردنەوە گازیەکان بهێنن.

قاوە گیزەگیزی گوێ کەم دەکاتەوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی لە 2014دا دەری دەخات کە خواردنی قاوە گیزەگیزی گوێ کەم دەکاتەوە.

65 هەزار ژن بەشداری ئەم لێکۆڵینەوەیەیان کردووە، ئەوان لە ماوەی لێکۆڵینەوەکەدا رۆژانە 3 تا 4 کوپ قاوەیان خواردووەتەوە، ئەنجامەکە دەریخست کە ژنەکان 15% گیزەگیزی گوێیان کەم بۆتەوە.

نابێت رۆژانە زیاتر لە 4 کوپ قاوە بخورێتەوە، لە مانگی مەی سالی 2015 دا، ئاژانسی ئەورووپی تەندرووستی خۆراک رایگەیاند کە بڕی هەڵمژینی کافایین دەبێت 400 میلی گرام یان 4 کوپ لە رۆژێکدا بێت، یەک کوپ قاوە بڕی 150 میلی گرام کافاینی تێدایە.
Top