شۆرشێکی نوێ بەناوی رییوس Re-Use

شۆرشێکی نوێ بەناوی رییوس Re-Use
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان رفیق کرم ستونی سەرۆكی رێكخراوی نیان بۆ ژینگە پارێزی رایگەیاند: دوای ئەوەی ستافی رێکخراوی نیان بۆ پرسی ژینگە یەکەم شورشی ژینگەیی ئەنجام دا لە شاری سۆران و شارەکانی تریش ھاوشێوە. بەناوی شورشی سپی کە توانیمان خزمەتێک بە خەڵکی ئەم دەڤەرە بگەیەنین
ئەمجارە شورشێکی تری ژینگەیی رادەگەیەنین بەناوی شورشی #ریۆس Re-use کە ماوەی نزیکەی ٦ مانگ دەخایەنێت .ئەم شورشە تایبەت بە دووبارە بەکارھێنانەوەی تایەی ئوتومبیلەکان بۆ مەبەستی تر. مەبەستی سەرەکیش لەم شورشە
١) بە ھۆی کەڵە کەبوونی ژماریەکی زۆری تایەکان لە ھەموو شارو شاروچکەکانی کوردستان داگیر کردنتی شوێنی زۆر
٢) زیادبوونی ژمارەی ئوتۆمبێلەکان بەگشتی لە کوردستان کە نزیکەی ٠٠٠. ١٦٠٠ ملۆنێک وشەش سەد ھەزار ئوتۆمبێلەو ھەر ئوتومبیلێک چوار تایەی ھەیە
٣) کەمی کارگەکانی ریسایکلین کە تەنھا لە کوردستان دوو کارگەی ھەیە یەکێکیان لە شاری سلێمانی و ئەوەی تر لە شاری ھەولێرە کە ناتوانرێت ھەموو ئەم تایانە لەناو ببات یان دووبارە بەکار بھێنێتەوە
٤) رێگا چارەیەکی ھەڵە دەگرێتە بەر لەلایەن ھەندێک خەڵکەوە ئەویش بە سوتاندنی تایەکان کە ئەمە بە پیس ترین و ترسناکترین سەرچاوە ھەژمار دەکرێت لە پیس کەرەکانی رەگەزەکانی ژینگە
٥) بۆ بڵاو کردنەوەی ھۆشیاری لەمەر بەکار ھێنانەوەی دووبارە تایەکان .
٦) خەڵکانێک دەتوانن بە بینینی ئەم ھونەرە سادەیە ھاوکارمان ببن و یارمەتی دەربن.
Top