لە کاتی خۆ شووشتندا ئەو جۆلەیە بکەیت ئەگەری مردنت ھەیە

 لە کاتی خۆ شووشتندا ئەو جۆلەیە بکەیت ئەگەری مردنت ھەیە
زۆرجار مرۆڤ کەمترین ھەڵە لەژیاندا ئەنجامی بدات دەبێتە ھۆکاری گیان لەدەستدانی، ھەندێک جاریش گوێبستی ئەوەبووین کەسێك لە گەرماودا خلیسکی برد و سەری بەر زەوی کەوتوو گیانی لەدەستدا یاخود بەشێوازێک لە شیوازەکان لەھۆش خۆی چووە.

بۆ تێگەیشتن لە ھۆکارەکانی گیان لە دەستدانی راستەوخۆی ئەو کەسانە لەگەرماودا، ماڵپەری (بنتجیبیل) بڵاویکردووەتەوە کە کۆمەڵێک توێژەری بواری پزیشکی چەند لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامداوە، توانویانە ھۆکاری ئەم جۆرە مردنە بدۆزنەوە ئەویش ئەوەیە کە جەستەی مرۆڤ ژمارەیەکی زۆر خوێنبەر ھەن کە خوێن بۆ مێشک دەگوازنەوە ھەمووشیان لە پشتەوەی ملدا بەرەو رووی سەر تێدەپەڕن، لە کاتی خۆشووشتن و سەرنووشتانەوە بۆ پشتەوە، خوێنبەرەکان لەناوچەی ملدا رەق دەبن، بەمەش گەیشتنی خوێن بۆ مێشک کەم دەبێتەوە، لەو کاتەدا مرۆڤ ھەست بە گێژی دەکات و ھاوسەنگی لە دەست دەدات، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی مرۆڤ لەپشتەوە بخلیسکێت و سەری بەر زەوی بکەوێت، کە رەنگە دووچاری خوێنبەر بوون بێ و لەوانەیە ببێتە ھۆی گیان لە دەستدانی.

ئەم جووڵەیەش پێی دەگوترێ(واید یسون) کە بەیەکێک لە مەترسیدارترین ئەو جوڵانە ھەژمار دەکرێت بەبێ ئەوەی مرۆڤ لە ساتەوەختی خۆشووشتنیدا ھەست بە ئەنجامە خراپەکانی بکات
Top