ده‌نگۆی بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی پۆلۆتۆ
دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره توێژه‌رێک ئاماژه‌ی به‌و هه‌واڵه گرینگه کرد که بڕیاره ناسا سه‌باره‌ت به ئه‌رکه‌که‌ی بڵاوی بکاته‌وه، که هه‌مووان هیوادار بوون سه‌ره‌داوێک سه‌باره‌ت به بوونی ژیان له هه‌ساره‌ی پۆلۆتۆ بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئه‌م هه‌واڵه گرینگه چییه.
ئه‌م ده‌نگۆیه له وته‌کانی دکتۆر "ئه‌لێن ستێرن" له زانکۆی "ئالبێرتا"ی که‌نه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام ناسا رایگه‌یاند که تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له وته‌کانی ئه‌م مامۆستایه هه‌بووه.
ستێرن گوتبووی: "ناسا رێگه نادات ده‌رباره‌ی وێنه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی پۆلۆتۆ و مانگه‌که‌ی که ناوی "شارۆن"ـه، قسه بکه‌م."
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له پۆلۆتۆ گیراوه، دکتۆر ستێرن ده‌ڵێت: "ئه‌مه جیهانێکی زیندووه، ئاو و هه‌وای هه‌یه و ئه‌تمۆسفێره‌که‌ی تۆزاوییه."
ئێستا چاوه‌ڕێی به‌یاننامه‌ی فه‌رمیی ناسا ده‌کرێت که دوایین دۆزینه‌وه‌کانی سه‌باره‌ت به هه‌ساره‌ی پۆلۆتۆ ئاشکرا بکات.