سبەینێ سێیەمین فێستیفاڵی کامەران موکری ساز دەکرێت

سبەینێ سێیەمین فێستیفاڵی کامەران موکری ساز دەکرێت
6ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- بەچاودێری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سبەینێ لقی سلێمانی یەکێتی نوسەرانی کورد سێیەمین فێستیڤاڵی کامەران موکری بۆ سرودی کوردی ساز دەکات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی نوسەرانی کورد فوئاد سەڕاج لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر گووتی:\"لقی سلێمانی یەکێتی نوسەرانی کورد بەچاودێری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)سبەینێ دەست دەکات بەسازکردنی سێیەمین فێستیڤاڵی کامەران موکری کە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و چەندین نوسەرو ڕۆشنبیر و ھونەرمەندی ھەرێم و دەرەوەی ھەرێم بانگێشت کراوە\"".
گووتیشی:\""لەمیانەی ڕۆژەکانی فیستیڤاڵدا چەندین لێکۆڵینەوەی ئەدەبی لەسەر سرودی کوردی لەلایەن بەشدارانەوە پێشکەش دەکرێت\"".
ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""لەو فیستیفاڵەدا ژمارەیەک لەگروپە ھونەریەکانی سلێمانی بەشداری دەکەن و چەندین گۆران و نمایشی ھونەری پێشکەش دەکەن\""."
Top