هونەرمەندێک لە هەولێر خۆی کوشت

 هونەرمەندێک لە هەولێر خۆی کوشت


فەرهەنگ یوسف، هونەرمەند و ژەنیاری ساز كە بە (فەرهەنگ ساز) ناسرابوو، لە تەمەنی 39 ساڵیدا لە شاری هەولێر خۆی کوشت.

بەپێی گوتەی هاوڕێ نزیکەکانی فەرهەنگ، ئەو باری دارایی باش نەبووە و پێشتریش هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

نەقیب هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە بە ی راگەیاند " فەرهەنگ، کاژێر 12-ی رۆژی شەممە بە پەت خۆی بە شیشەی پانکە لە ماڵەکەیدا هەڵواسیوە و، دواتر بە زیندووی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".

گوتیشی "ماوەی 24 کاژێر لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ( 20-12-2015، هەر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. ئەندامانی خێزانەکەی دەڵێن ئەو نەخۆشی دەروونی هەبووە، بەڵام ئێمە پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ کەیسەکەی کردووەتەوە، بۆئەوەی لە راست و دروستی گوتەکانیان دڵنیابینەوە".

فەرهەنگ، کە بەیەکێک لە باشترین ژەنیارانی ساز لە هەرێمی کوردستان دادەنرا، خاوەنی پێنج منداڵ بوو، بەگوتەی هاوڕێکانیشی پێش خۆکوشتنی بەردەوام خەمبار بووە.















رووداو

Top