پەیوەندیی کلتووری نێوان کوردستان و کۆریای باشوور گفتوگۆی لەبارەوەکرا
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان وێڕایی سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی له وڵاتی كوریا باشوور و نوێنه‌ره‌كانیان كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا توانیان خزمه‌تی زۆری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له رووی دابینكردن و دروستكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌رزیشی و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی، ئه‌مه جگه له یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له رووی سه‌ربازییه‌وه، كه جێگای رێز و مایه‌ی شانازییه، پاڵپشتی به‌رده‌وامی گه‌ل و حكومه‌تی كۆریای باشووریش بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند.
دۆسکی داوای كرد هاوكارییه‌كان له‌م رووه‌وه به‌رده‌وام بێ، به‌تایبه‌ت ئێستا هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی شه‌ڕی نه‌گریسی داعش له‌قه‌یرانێكی سه‌خت و قورسی ئابووری و دارایدایه، به‌شێكی زۆری كار‌و چالاكی و پرۆژه هونه‌رییه‌كان له ئاستێكی باش‌دا نین یان له كاركه‌وتن .
چۆ یونگ م‌و، دووپاتی كردەوه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه كار بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه، جگه له‌وه‌ش هاوكارییه‌كانیشیان له رووی هونه‌ری و كلتووری له‌داهاتوودا به‌ره‌و پێشتر ده‌به‌ن و به‌رده‌وام ده‌بێ.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیکەی دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی کونسڵخانه‌ی كۆریا باشوور راگه‌یاند له ئاینده‌دا هاوكاری كتێبخانه‌ی زه‌یتون ده‌كه‌ن له به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كانیان و ژماره‌یه‌كی زۆر كتێب له هه‌موو بواره‌كان، پێشكه‌شی كتێبخانه‌كه ده‌كه‌ن و له ساڵی داهاتووشدا به هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لاوان ژماره‌یه‌ك چالاكی هونه‌ری و ك‌لتووریان ده‌بێ له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان