پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی قاهیرە کرایەوە
پێشانگاکە دوێنێ چوارشەممە کرایەوە و تا 10 مانگی شوباتی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە شوێنی پێشانگاکان لە شاری ئەلنسەر بەڕێوەدەچێت.
لە پێشانگاکەدا 850 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە 34 وڵات بەشدار دەبن و وڵاتی بەحرێن وەک میوانی شەرەف بەشدارە.
لە پێشانگاکەدا جگە لە خستنەڕووی کتێب، چەندین چالاکی جۆراوجۆر، وەک سمینار و فێستیڤاڵی هونەری و نمایشکردنی شانۆگەری لەخۆدەگرێت.