دوای 100 ساڵ لە نووسینی چیرۆکێکی منداڵان دۆزرایەوە

دوای 100 ساڵ لە نووسینی چیرۆکێکی منداڵان دۆزرایەوە
بۆ یەکەمجار چیرۆکێکی خانمە چیرۆکنووسێکی بەریتانی، بڵاودەکرێتەوە کە بەر لە 100 ساڵ نووسراوە.

چیرۆکەکە لە نووسینی بیاتریکس بۆتزە کە بە چیرۆکنووسی منداڵان ناسراوە و بەم دواییە دۆزرایەوە.

چیرۆکەکە بەناوی "زە تیل ئۆف کیتی ئین پۆتس"ـە و پیتەری کەروێشک پاڵەوانی چیرۆکەکەیە.

چیرۆکەکە لە ئەرشیفی مۆزەخانەی ڤیکتۆریا و ئەلبێرت لە لەندەن دۆزرایەوە.

بڕیارە چیرۆکەکە لەلایەن خانەی بنجوین راندۆم هاوس لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ چاپ و بڵاوکرێتەوە.
Top