نەڤید زەردی کۆنسێرتێک لە سلێمانی سازدەکات

نەڤید زەردی کۆنسێرتێک لە سلێمانی سازدەکات
گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان نەڤید زەردی، دوای گێڕانی کۆنسێرتێک لە شاری هەولێر، بڕیارە هەمان کۆنسێرت لە شاری سلێمانی سازبکات.

زەردی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا نووسیوویەتی، لە چواری مانگی شوباتی داهاتوودا کۆنسێرتێک لە شاری سلێمانی سازدەکات.

کۆنسێرتەکە کاتژمێر چواری ئێوارەی لە هۆڵی تەوار بەڕێوەدەچێت، ئامانج لێی زیاتر ناساندنی ئەلبوومە نوێیکەیەتی.

نەڤید زەردی بەم دواییە نوێترین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بەناوی "نیگەران" مەبە بڵاوکردەوە.
Top