یانەی ئەدەب و ھونەر چالاکی(٣)می خوی ئە نجامدا

یانەی ئەدەب و ھونەر چالاکی(٣)می خوی ئە نجامدا
یانەی ئەدەب و ھونەری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی چالاکی سێیەمی خۆی ئەنجامدا لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی٢٠١٦/٢/١١ کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆ لە ھۆلی پەری بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری قوتابیان و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەپێی بەرنامە میوزیک و گۆرانی و کورتەفیلم و شیعر و و بابەتی ھەفتە( پێناسەی شیعر بە شیعر) پێشکەشکران و بوونە مایە سەرنج و دلخۆشی ئامادەبووان
بەھرەمەند کاک رابەر بە دەنگە خۆشەکەی و بەھرە و توانای میوزیکی خۆی ئامادەبووانی دلخۆشکرد و دواتریش کورتەفیلمی پالێوراو تا (١٠) یەکەمی خەلاتی ئۆسکار بە ناونیشانی ( راوچی خراپ) لە دەرھێنانی عومەر سەھیم خەلیفە لە لایەن کاک ئاکام قوتابی ماستەر لە تورکیا نیشاندرا و تیشکی خرایەسەر، قوتابیانیش بە شیعر خوێندنەوە بەشداربوون و مامۆستا نیزام پێناسەی شیعری بە شیعر کرد.
زۆر سوپاس بۆ ھەموو ئەوانەی ھاوکار و بەشداربوون :
م ھێمن، م ژیلوان ، م محمدتاھیر، م قاسم ، م.ئامانج
ئەو بەھرەمەندانەی بەشداربوون:
رابەر ، ئاکام ، خاتوو رەغد ، کاک زیرەک

سوپاس بۆ ئامادەبوونی مامۆستا و ھونەرمەند زیرەک محمدامین کە بە سەرنجەکانی چالاکیەکەی دەولەمەندکرد و بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە ھاوکاریکردنی یانەکە و بەھرەمەندان.
سوپاس بۆ ھاوکاری ئامادەبووانی بەرێز لە بەشداری و پاراستنی کەلوپەل و پاک و خاوێنی ھۆلەکە.

بە بۆچوون و رەخنەو پێشنیارەکانتان دەتوانین خزمەتی باشتر پێشکەش بکەین بۆیە ھیوادارین ھاوکار بن

ھەر بەھرمەندێک ئارەزووی بەشداریکردن دەکات بە ھەر جۆرێک پێویستە پێشتر پەیوەندی بە لێژنە بکات و رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پرۆڤە بۆ بەرھەمەکان دەکرێت

بە ھیوای کاتێکی خۆش و سوودبەخش بۆ ھەموو لایەک

Top