کازم ساهیر لە مەغریب گۆرانی دەڵێت
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، رێکخەرانی 15هەمین خولی فێستیڤاڵەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، ساهیر یەکێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵی مەوازینە کە بڕیارە لە مانگی ئایار بەڕێوەبچێت.
چالاکییەکانی ئەم فێستیڤاڵە لە 20 ئەم مانگە تاوەکو 28 ئایار بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکە گۆرانیبێژ بەشدار دەبن و ئاهەنگ دەگێڕن.
کازم ساهیر بۆ جاری چوارەمە لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار دەبێت و دوایین جار لە ساڵی 2014 بووە.