سوپاس و پێزانین

سوپاس و پێزانین
سوپاسی جەنابی سەرۆك دەكەین كە هاوبەشی خەممان بوون، ئەو بار گرانیەی لە سەر شانی ئێمە سووك كرد. سوپاسی بەرێز نێچیروان بارزانی دەكەین كە بەردەوام جەنابیان موتابەعەیان دەكرد. سوپاسی بەرێز سیداد بارزانی وكاك بارز بارزانی دەكەین كە هاوبەشی خەممان بوون. سوپاسی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیمان و گشت لق و مەكتەبە ناوەندیەكان و فەرماندەكانی لەشكری كوردستان و جێگری سەروكی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی گشت فراكسیونەكانی پەرلەمانی كوردستان و عێراق و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نەمسا و بەرێز دەرباز كۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و وەزیرە بەرێزەكان و بەرپرسانی حزبی و حكومی و لەشكری و جەماوەری و پێشەیی و ماموستایانی بەرێزی ئایینی ئیسلام و كریستیان و ئەرمەن و ئێزدی و جەماوەری خوشەویستی كوردستان بە گشتی و هەموو ئەو بەرێزانە دەكەین كە بەشداری خەممان بوون چ لە نەخوشخانە لە نەمسا و ئەوانەی لە فرۆكەخانەی هەولێر لە پێشوازیدا بوون و ئەوانەی لە رێورەسمی بە خاكسپاردنی سەروەری جوانەمەرگ بەشدار بوون و زەحمەتێكی زۆریان دیت یان ئەوانەی لە پرسەدا بەشدار بوون و ئەوانەش كە بە نامە یان بروسكە یاخود تەلەفون بەشداریان كردین.
سوپاسی هەموو لایەك دەكەم و خوم بە بچوك و خزمەتكاریان دەزانم و خوا سەرۆكمان بپارێزێ و هاوكاری بێت، و ئەم گەلە مەینەت دیوەی كوردستان لەم بەڵایە دەرباز بكات و شەهیدان بە بەهشتی بەرین شاد بكات و شیفا بۆ برینداران بنێرێ و پێشمەرگە قارەمانەكان بپارێزێ و سەركەوتویان بكات و خوا پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە.


باوكی سەروەری جوانەمەرگ
تحسین دوڵەمەری
Top